لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن پرسەنامەیەک بۆ خانەوادەی مامۆستا چەتۆ شێخە بلباس

پرسەنامەیەک بۆ خانەوادەی مامۆستا چەتۆ شێخە بلباس

0 تێبینییەکان 12 بینینەکان

بۆ خانەوادەی تێکۆشەر مامۆستا چەتۆ شێخە بلباس

هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا چەتۆ شێخە لە دڵەوە نیگەرانی کردین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین و کەلێنێکی گەورەی لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی جێهێشت،بەهیواین ئەوە دواناخۆشی هەموو لایەکمان بێ .

مامۆستا چەتۆ لە خەبات و تێکۆشاندا مێژوویەکی پرشنگداری بۆ خۆی و خانەوادە و کۆمەڵگا و حزبەکەی تۆمارکرد، مامۆستا سەرمایەکی گەورە بوو بۆ هەموومان و خەسارەتێکی گەورە بوو بە ئازادیخوازی .ئێمە لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان وێڕایی ڕاگەیاندنی پرسە و سەرەخۆشیمان ،بەڵێن دووپات دەکەینەوە لەسەر رێگای ئەو بەردەوام بین بۆ بەدیهێنانی عەدالەتی کۆمەڵایەتی و فراوانکردنی پانتاییەکانی ئازادی لە کۆمەڵگای کوردستان .

بەرز و بەرێزە یادی مامۆستا چەتۆ و رێگای پڕ رێبوار .

هاورێتان مام خدر

سکرتێری گشتی

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان

٨ی مارسی ٢٠٢٠

هەولێر

0 FacebookTwitterPinterestEmail