رۆژی پێنج شەممە (١١\٤\٢٠١٩) ژمارەیەک چالاکوان لە هەولێر و سلێمانی گردبوونەوە داوای دادگایی کردنی ئەوکەسانەیان کرد کە دەستیان لە تاوانەکانی ئەنفالدا هەیە .
چالاکوانان لەهەولێر لەبەردەم ئەنجومەنی دادوەری کۆبوونەوە و لەبەیاننامەیەکدا ئاماژەیان بەوەکرد ئەوان ٢٨ ساڵە داوا دەکەن ئەوانەی دەستیان لە تاوانەکانی ئەنفالدا هەبووە دادگایی بکرێن نزیکەی ٢٥٨ کەسیان لە کوردستانن، ساڵی ڕابردوو، سێ کەس لە تاوانباران دەستگیرکران بەڵام دواتر ئازاد کران و کەسێکیشیان پلەی سەربازی بەرز کراوەتەوە.
لە بەیاننامەیەکدا چالاکوانان رایانگەیاند، لە ساڵی ٢٠٠٧ بریاری دەستگیرکردنی ٤٢٣ تۆمەتباری ئەنفال لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانەوە دەرچووە و تا ئێستا ئەو تۆمەتبارانە نەچونەتە بەردەم دادگا، لەبری دەستگیرکردنیان لەلایەن حزب و دەزگاکانی حکومەتەوە پلەو پۆستان پێبەخشراوە.
سەبارەت بە ڕزگارکراوانی ئەنفال و هێمن محەمەد ئەحمەد مافناس و چالاکوان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، داواکارن بە زووترین کات حکومەت موچە بۆ رزگارکراوانی ئەنفال جێبەجێ بکات و هەموو ماف و ئیمتیازاتێکیان بۆ دابین بکرێت و ئەگەر داواکاریەکان جێبەجێ نەکرێن گردبونەوەی گەورەتر دەکەن.
لەگەڵ ئەوەی چەند ساڵ پێش ئێستا دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ژمارەیەک لە تۆمەتبارانی ئەنفال دەرکرد بەڵام هەموویان دەستگیرنەکران و ئەمەش بەردەوام نیگەرانی کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال و رێکخراوەکانی لێدەکەوێتەوە .