لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان،لەبەرامبەر هەڵوێستەکانی بەغدا هەڵوێست وەردەگرێ

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان،لەبەرامبەر هەڵوێستەکانی بەغدا هەڵوێست وەردەگرێ

0 تێبینییەکان 22 بینینەکان
mamxdr-kobunawaرۆژی شەممە رێکەوتی ١٦-٥-٢٠١٥ سەرجەم پارت و لایەنە سیاسیەکانی باشوری کوردستان کۆبونەوە و لەبارەی هەڵوێستەلانی ئەم دواییانەی حکومەتی مەرکەزی بەغدا لەبەرامبەر هەرێمی کوردستان بەیاننامەکی هاوبەشیان ئیمزاکرد ،شیاوی  باسە لەم کۆبونەوەیەدا هاوڕی مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و هاوڕی خلیل محمود ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەشداری کۆبونەوەکەیان کرد .
دەقی بەیاننامەكە :
راگەیاندراوی كۆبوونەوەی حزب‌و لایەنە سیاسییەكانی باشوری كوردستان
لەچەند رۆژی رابردوو هەندێ‌ لایەنی سیاسی‌و بەشێك لە فراكسیونەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، هێرشێكی ناڕەوای سیاسی‌و راگەیاندنیان لەدژی هەرێمی كوردستان بەرپا كردووە.kobunawa16-5
ئێمە لایەنە سیاسییەكانی كوردستانی بەشدار بووی كۆبوونەوە رایدەگەیەنین، لەدوای روخانی رژێمی صدام چاوەڕێی دامەزراندنەوەی عیراقێكی دیموكرات‌و مۆدێرن بوین، عیراقێك مێژووی رەشی زوڵم‌و زۆرداری جێ‌ بهێلێ‌‌و پێ‌ بنێتە قوناغێكی تازە كە تیایدا سەرجەم پێكهاتەكانی لەسەر بنەمای یەكتر قبوڵكردن‌و داننان بەمافەكانی یەكتر بەئاشتیانە لەچوارچێوەی دەوڵەتێكی هاوچەرخ‌و شارستانی درێژە بە ژیان بدەین .
لەماوەی دوازدە ساڵی رابردوو هەرێمی كوردستان لەم پێناوەدا هەوڵی زۆریدا، لەپێناو دورخستنەوەی عیراق لەشەڕی تائیفی‌و گێڕانەوەی متمانە لەنێوان پێكهاتەكانی عیراق‌و چەسپاندنی ئارامی‌و ئاسایش رۆڵی بەرچاوی گێڕا.
ئەوەی ئەمڕۆ لەعیراق دەگوزەرێ‌، هەرێمی كوردستان لێی بەرپرسیار نییە، هەموو عیراقیەكان‌و جیهان ئەو راستیە دەزانن، كە ئەوانەی عیراقیان گەیاندە ئەم بارودۆخە كێن‌و بەرپرسیاریشن لەئێستاو لەئایندەش. ئەوانەی ئێستا هێرشی ناڕەوا دەكەنە سەر هەرێمی كوردستان‌و دەیانەوێ‌ دڵسۆزی خۆیان بۆ یەكپارچەیی خاكی عیراق دەردەبڕن، هەر ئەوانەن كە پابەند نەبوون بەدەستوورو بەسیاسەتی تاكڕەوی‌و خۆسەپاندن‌و عیراقیان دووچاری  ئەم رەوشەی ئێستا كردوە، دەیانەوێ‌ لەرێگەی ئەم هەڵمەتە سیاسی‌و ئیعلامیەی دژ بەهەرێمی كوردستان دەستیان پێكردووە رای گشتی چەواشە بكەن‌و خۆیان لەشكستە سیاسی‌و سەربازیەكان بدزنەوە. دیارە بەسیاسەتی ناحەزانە‌و نانبڕین‌و گێچەلە بەردەوامەكانیان، هیچیان دەست نەكەوت، بۆیە لەم چەند رۆژە دەستیان كردووە بەمانۆرێكی تر.
 
ئێمە لایەنە سیاسییەكانی كوردستان رایدەگەیەنین:
هەرێمی كوردستان بەرەو دواوە ناگەڕێتەوە، زەمەنی سیاسەتی خۆسەپاندن تێپەڕی‌و بەسەرچوو، گەلی كوردستان خاوەنداری ئیرادەی خۆی دەكات‌و دواجار خۆی بڕیار دەدات‌و تەسلیم بەئیرادەی كەس نابێت.
بۆ هەموو ئەوانەی كە دەستیان لەم هێرشە ناڕەوایەدا هەیە، پێیان دەڵێین دەست لەم سیاسەتە هەڵگرن، گەلی كوردستان‌و لایەنە سیاسییەكانی یەك ریزو یەك هەڵوێستن. كەس بۆی نییە چارەنووس‌و ئایندەی گەلی كوردستان دیاری بكات جگە لەخەڵكی كوردستان‌و دام‌و دەزگا شەرعییەكانی لەپەرلەمان‌و حكومەت‌و سەرۆكایەتی هەرێم‌و لایەنە سیاسیەكانی.
 
بزوتنەوەی گۆڕان
حزبی شیوعی كوردستان    
یەكێتیی نیشتمانی كوردستان
پارتی دیموكراتی كوردستان
پارتی كرێكاران‌و رەنجدەران
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان
كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان    
بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
تەڤگەری ئازادی       
حزبی رزگاری  كوردستان    
حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
 بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان  
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
16/5/2015- هەولێر
0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە