ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ (هیومان ڕایتس وۆچ) ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە لەسەر ئەو پێشێلکارییانەی بەرامبەر کەناڵی سەربەخۆی NRT کرا و باسی داخستن ئۆفیسەکان و دوورخستنەوەی کارمەندەکانی ئەو کەناڵە دەکات.
یەکێک لە بەرپرسانی ڕیکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ کە لە نوێترین ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکەدا لەسەر ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان و ئۆفیسەکانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاندووە “پارتی دیموكراتی كوردستان بانگه‌شه‌ی ڕێزگرتن له مافه‌كان ده‌كات به‌ڵام له سه‌ركوتكردنی ده‌نگه ناڕازییه‌كاندا مێژووی هه‌یه و ده‌ركردنی ستافی مێدیایی لە هەولێر تۆمارێكی تری نزمی ئه‌و مێژووه‌یه”.
لە ڕاپۆرتەکەدا کە رێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ بڵاویکردووەتەوە، له ١٠ی تشرینی یه‌كه‌م، هێزه ئه‌منیه‌كانی حكومه‌ت چوونەتە ناو ئۆفیسی هه‌ولێری كه‌ناڵی NRT و ستافه‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووە و دواتر رەوانەی سلێمانیان کردوون.
هیومان ڕایتس ۆوچ ئاماژەی بەوەش کردووە، هێزه‌كانی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له دوو شاری هەرێمی كوردستاندا ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كردووە کە بەهۆیەوە پێنج هاوڵاتی کوژراون.
جۆو ستۆرك، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری هیومان ڕایتس ۆوچ له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە وه‌ك ئه‌وله‌ویاتی یه‌كه‌م، به‌رپرسانی كورد لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەوە بکەن كه بۆچی پێنچ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سەربەخۆ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئەو کەسانە بکرێت کە بونەتە هۆی کوشتنی ئەو پێنج کەسە و ئه‌گه‌ر هیچ بیانوویەک نەبووبێت بۆ تەقەکردن، ئه‌وا ده‌بێت لێپرسیه‌نه‌وه لەگەڵ به‌رپرسان بكرێت.
جۆو ستۆرك ئاماژەی بەوەکردووە، پارتی دیموكراتی كوردستان بانگه‌شه‌ی ڕێزگرتن له مافه‌كان ده‌كات به‌ڵام مێژووی هه‌یه له سه‌ركوتكردنی ده‌نگه ناڕازییه‌كان، ڕێگرتن له ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراو له چوونه سه‌ر كاره‌كانیان و ده‌ركردنی ستافی مێدیایی لە هەولێر تۆمارێكی تری نزمی ئه‌و مێژووه‌یه.
ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی تشرینی یەکەم، دوو پەیامنێری NRT لە هەولێر لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکران و دوای ماوەیەک ئازاد کرا، هەروەها دەستگیرا بەسەر کەلوپەلەکانیاندا.
داخستنی نووسینگەکانی NRT کاردانەوەی ناوخۆیی و جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا.
هاوکات لە هەڵمەتێکى واژۆکۆکردنەوەدا کە لە ٤٨ کاتژمێردا ئەنجامدرا، زیاتر لە هەزار کەسایەتى ناسراو و پەرلەمانتار و چالاکى سیاسیى و ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی لە پارێزگاکانى هەولێر و سلێمانى و کەرکوک و دهۆک و هەڵەبجە و شار و شارۆچکەکانى دیکەى هەرێم و دەرەوەى وڵاتیش یاداشتێکیان لەبارەى داخستنى نوسینگەکانى NRT لە هەولێر و دهۆک واژۆ کردووە و ئاڕاستەى بەرپرسانى هەرێمیان کردووە.