81
ڕۆژی یەکشەممە(١٤/٩/٢٠٢٥)هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، بەهاوڕێیەتی هاوڕێ قهار محمد بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکان و مام ئازاد ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکان سەردانی قونسڵخانەی فەڵەستینیان لەشاری هەولێر کرد، لەلایەن بەڕێز د.ماهر الكركی قونسوڵی گشتی فەڵەستین، بەگەرمی پێشوازیکران.
لە دیدارێکی دۆستانەدا،باس لە رەوشی سیاسی و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و جیهان و چەند پرسێکى دیکە كرا، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی هێز و لایەنە سیاسى و پێكهاتەكان لە کوردستاندا .
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر زیاتر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و فەڵەستین .