ئەی هاوار فریای كوردستان بكەون، لەلایەك گردبونەوەی فەرمانبەران و كاسبكارانە بۆ داواكاری مافە رەواكانی خۆیان، لەلایەك جوتیاران بەروبومەكانیان فڕێ ئەدەن و لەلایەك شاخەكانی كوردستان ئەسوتێ و لەلایەكی ترەوە بۆریەكی ئاو ئەتەقێ كەژیانی هەزاران كەسی لەسەرە، دونیایەك هاوارو فەریاد بەڵام بۆ كێ؟!
چەندین كەس لەتاو بێ دەرامەتی و ژیانی سەخت خۆیان ئەكوژن و چەندین خێزان لێكترازان و سەرگەردان بوون سەرباقی هەمووی (٧) مانگە یەك موچە دراوە.. لەژێر ئاڵای چاكسازیشدا دەستی دەستییمان پێدەكرێ و دەست ئەبرێ بۆ موچەكانمان وەكو موچەخۆر كوردستانی بەم رۆژە گەیاندبێ !!
لەولاشەوە بەرپرسانیش لەترسدا لەباخەكانیان خۆیان قەتیس كردووە، وەك ئەوەی كێشەكان ئێمە دروستمان كردبێتو ئەوان چاوەڕوانی چارەسەر بن لە ئێمە!
شەرم بتانگرێ وەرن سەیرێكی خەڵك بكەن چۆن ئەژی و خۆتان ماڵ و مناڵیشتان چۆن!! هەر ئێوەی نابەرپرس حەزتان لەژیانە؟ ئێمەش حەزمان لێیە خۆش بژین، فول كوالیتی بژین خەمی نانی سبەیمان نەبێ! نەترسین لەخەرجكردنی موچەكانمان نەوەك ئیتر وەرینەگرین!! بۆ وەك سەنەم هیچ ناڵێن شەرمەزاربن چیتان لەم وڵاتە جوانەپڕ خێرو بێرە كرد..
كوردستان بۆتە قەوارەیەك لە هاوار، گەورەتر لەو قەوارە موزەیەفەی بۆتە كاڵا بۆ بازاڕی سیاسیەكان، بەڵام هاوار بۆ كێو كێ فریای بكەوێ لەكاتێكدا ئەوانەی كوردستانیان گەیاندوە بەم دۆخە، خۆیانی لێ نەبان دەكەنو ئێمەش چاوەروانی فریادرەسێك بین. بەڵام كێ، كەی؟ چۆن؟