14
چ جیاوازیه‌ك له نێوان كوشتنه‌كه‌ی جه‌مال خاشقچی و سه‌رده‌شت عوسماندا هه‌بوو ، سه‌رده‌شتیش به هه‌مان ده‌ردی جه‌مال رۆیشت ، سۆران و وه‌دات و كاوه‌و عه‌بدولستار ئه‌مانه هیچیان له سه‌ر نووسین نه‌بێت له سه‌ر هیچ نه‌كوژراون ، ئهمهریكاو خودی ترومپیش زۆر دوو فاقیانه سه‌یری ئه‌م كوشتنانه ده‌كه‌ن ، بۆ ئه‌مه‌ریكا ئازاد كردنی قه‌شه‌یه‌ك زۆر له ئازاد كردنی میله‌تێك بایه‌خی زیاتره ، ئه‌وه بۆیه گوێی له‌وه نیه ئه‌گه‌ر سبه‌ی توركیا هه‌مو كوردی باكوری كوردستان له زیندان توند كات ، وه‌ك به‌رده‌وام باكوری كوردستانی كردوه‌ته زیندانی ئازادی ، له ساڵی رابردودا ده‌یان رۆژنامه‌نوس له سه‌ر تا سه‌ری دنیا كوژراون ، ئه‌مه‌ریكا له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌وه سه‌یری ڕوداوه‌كان ده‌كات ، چیرۆكی له‌ت و په‌ت كردنی مرۆڤ له توركیا هه‌زاران جار دوو باره بوه‌ته‌وه و تا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه ، ته‌نانه‌ت له‌دواجاردا له عه‌فرین به‌رانبه‌ر ئافره‌تی كورد هه‌مان كاریان كرد، ئه‌مه‌ریكا هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بوو ، میدیای ئه‌مه‌ریكاش به رۆژنامه باناوبانگ و نوسه‌ره ناسراوهكانیشهوه خۆیان له‌م بابه‌تانه ناده‌ن ، چ جای كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان و رادیۆ‌و ماس میدیاكانی دیكه ، توركیا سه‌دان جار ده‌ست و په‌نجه‌و لوت و گوێی گه‌ریلای شه‌هیدی بڕیوه‌و چاوه‌كانی هه‌ڵكۆڵیوه یه‌كجار نه‌مبینی نمونه‌ی رۆژنامه‌وانێكی ناسراوی وه‌ك فریدمان بڵێت ئه‌مه سوكایه‌تی كردنه به مرۆڤ ، به‌رژه‌وه‌ندی له‌وه‌دایه پرسی خاشقچی گه‌وره بكرێت و پرسی سه‌رده‌شت و سۆران له بیر بكرێت ، ئه‌مه هه‌ر بۆ سه‌رده‌شت و سۆران نا ، بگره بۆ هه‌موو كوژراوه‌كانی تر ، له ساڵی 2017 شه‌ست و پێنج ” 65 ” رۆژنامه‌نووس كوژراوه ، هێشتا 2018 ته‌واو نه‌بووه ، ژماره‌ی رۆژنامه‌نووس و میدیاكاری كوژراو گه‌یشتوه‌ته 32 كه‌س ، به گشتی له ساڵی 1990ه‌وه زیاتر له 2500 رۆژنامه‌نووس و میدیاكار كوژراون له ته‌واوی دنیادا ، مه‌به‌سته‌كه لێره‌دایه ئایه ئیداره‌و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌موو ئه‌وانی تر هه‌مان هه‌ڵوێستیان هه‌یه .

كوشتنه‌كه‌ی خاشقچی ئابڕوچونێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌ردوو وڵاتی توركیا‌و سعودیه ، شێوازی كوشتنه‌كه‌ش زۆر ناشرین و دڕندانه‌یه ، مامه‌ڵه‌كردن به كوشتنه‌كه‌وه و وروژاندنی به ئامانج ئابڕو چونێكی گه‌وره‌یه بۆ ئهمهریكاو دنیاش ، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه ئیدی نابێت هه‌ڵوێست له كوشتنه‌كانی تردا لاواز بێت یان نه‌بێت .
له به‌رانبه‌ر ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه‌دا له پرسی تیرۆری رۆژنامه‌نووساندا ناكرێت سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی جیهانی جگه له سه‌یركردن هه‌ڵوێستێكی دیكه‌ی نه‌بێت ، قسه له سه‌ر شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی دوای كوشتنه‌كه‌یه له لایه‌ن تره‌مپ و به‌شێك له به‌رپرسانی ئهمهریكاو توركیا‌و سعودیه‌وه ، كه له دواجاردا ره‌نگه ئه‌مه وابكات دۆسیه‌كه به شێوه‌یه‌كی ئابڕوبهرانهتر له شێوازی كوشتنه‌كه‌ی دابخرێت .