حزبی شیوعی كوردستان بەبۆنەی یەكی ئایارەوە بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە
بە بۆنەی 1 ی ئایار جەژنی كرێكارانی جیهان
جەژنی راستەقینەی كرێكاران جەژنی كرێكارانء خێزانەكانیانە
یەكی ئایار جەژنی كرێكارانی جیهان، رۆژی وەبیرهێنانەوەو بەرز نرخاندنی ئەو قوربانیدانەیە كە چینی كرێكاران لە پێناو بەدەستهێنانی داواكارییەكانیانء گەیشتن بە ئامانجەكانیان بەخشیوێتیء لەم رۆژەدا قەوارەی خۆپیشاندانء گردبوونەوەو نارەزایی كرێكاران بەرز دەبێتەوە، لەلایەك بۆ بەدەستهێنانی مافەكانیان و لەلایەكی ترەوە بۆ نەهێڵانی چەوسانەوەی كرێكاران كە لەلایەن رژێمە ستەمكارەكانء خاوەنكارەكانەوە ئەنجام ئەدرێ ء ئەو ستەمكارانە نەیانزانیوە كە بە كارهێنانی توندوتیژی بەرامبەر كرێكاران ئاستی هۆشیاری كرێكارانء زەحمەتكێشانء پەراوێزخراوەكان قووڵتر دەكاتەوە. 1ی ئایار نیشانەی بەرخۆدانی كرێكارانە كە بۆ هەموو جیهانیان سەلماند كە لە توانایاندایە ئەم باردودۆخە بگۆڕن بۆ جیهانێك بەختەوەریء ژیانێكی شایستە بۆ كرێكارانء تەواوی كۆمەڵگای مرۆڤایەتی فەراهەم بكات و ئایندەیەك بێننەدی یەكسانیء دادپەروەری كۆمەڵایەتی تێدا سەروەر بێت. ئەم خەونەش نایەتەدی تەنها لە رێگای ئەو كارەوە نەبێت كە كرێكاری هزروبازو ئەنجامی ئەدات.
وەهەر بەم بۆنەیەوە حزبمان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی كرێكارانی كوردستانء عێراقء چینی كرێكارانی جیهان دەكاتء ئەم هەلە دەقۆزێتەوە بۆ بانگەشەی هێزە سیاسییەكانء رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی هەموو خێرخوازان بۆ پاڵپشتی كردنی بزووتنەوەی كرێكارانء بۆ كۆتاییهێنان بە دەست بەسەرا گرتنی گەورە بازرگانە مشەخۆرەكان كە بە ئارەزووی خۆیانء بۆ خۆدەوڵەمەند كردن، دەستیان بەسەر نرخی بازاردا گرتووەو نرخی بازاریان بە شێوەیەكی خەیاڵی بەرزدەكەنەوە، كرێكاران ء هەژاران باجی ئەم یارییە شەرمەزارە دەدەن. داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین سنوور بۆ مشەخۆریء ئەو گەورە بازرگانانە دابنێت كە یاری بە بزاوتی بازارەوە دەكەن. هەروەها پێویستە لەسەر حكومەت وەڵامی داواكارییەكانی كرێكارانء هاوڵاتییان بداتەوەو چارەسەری ئەو رێژە بەرزەی بێكاری بدۆزیتەوەو هەلی كار بۆ بێكاران بڕەخسێنیء سیاسەتی ئابووری ریعی بە ئاراستەی بەرهەمهێنانی هاوسەنگ لە هەموو كەرتەكانی بەرهەمهێنان لە بواری كشتوكاڵیء پیشەسازیء بازرگانی شانبەشانی بەرهەمهێنان لە كەرتی نەوتیدا بگۆرێت. تاكو ببێتە رێگە چارەیەك بۆ كەمكردنەوەی هەژاریء بێكاریء بووەتە هۆی داخستنی هەزاران كۆپانیاو ناوەندی بارزگانیء پیشەسازیء لەسەر كارلابردنی هەزاران كرێكار، كە زیاتر لە 150 هەزار كرێكار بێكار بووەو داخستنی 50 ئۆتیلء چشێشتخانەو راگەیاندنی مایەپووچی 250 خاوەنكارو داخستنی 3000 كارگە لە كۆی 5180 كارگەو نزمبوونەوەی بەردەوام لە كرێی رۆژانەی كرێكارو بەرزبوونەوەی نرخء ئیستیغلال كردنی كرێكارانی بیانی. گومانی تێدا نییە كە هیچ لەو جۆرە سیاسەتەی پەیڕەوكراوە چاوەروان ناكرێت جگە لە دەرەنجامی مەترسیدارو ئەگەر حكومەت نەتوانێت رێگاچارەی خێرا پێشكەش بكات دەرەنجامی خراپتریشی بەدوادا دێ كە ئەمانەی خوارەوەش هەندێك لەو دەرەنجامانەیە:-
– نەبوونی توانای حكومەت بۆ دەستەبەر كردنی هەلی كارو تەنانەت كار گەیشتووەتە ئەوەی گرێبەستی كاتی كرێكارانیش هەڵبوەشێتەوە.
-دامەزراندنی بێ بیمە، لە ساڵانی رابردوودا حكومەت هەزاران كرێكرای بە گرێبەستی كاتی دامەزراندبوو، تاكو ئەو یاسایانەی وەكو یاسای راژەو یاسای خانەنشینء بیمەی كۆمەڵایەتی نەیانگرێتەوەو دەرەنجام بیمەی كۆمەڵایەتیان بۆ دەستەبەر نەكرێت كە ئەمەش پێچەوانەی بنەماكانی مافی مرۆڤە.
– نەبوونی یاسایەك قەرەبووی ئەو كرێكارانە بكاتەوە كە توشی رووداوی جیاجیای كار دەبن كە گیان لە دەستدەدەن یان توشی كەمئەندامی دەبن، كە لە ساڵی 2014 دا 45 كرێكارو لە ساڵی 2015 (7) كرێكار گیانیان لەدەستداوە.
– مانەوەی بڕیاری 150 ی رژێمی بەعس ساڵی 1987 كە رێگا لە ئازادی رێكخستنی سەندیكایی لە كەرتی گشتیدا دەكرێت.
-راگرتنی پرۆژە یاسای كاری نوێ بۆ هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتەوە كە لە ساڵی 2013 ئامادەكراوە.
-لاوازی رۆڵی سەندیكای كرێكاران لە هەرێم لە ئاست كێشەو گرفتەكانی كرێكاراندا
بەم هۆیەوە لە روانگەی هەستی بەرپرسیارێتییەوە حزبی شیوعی كوردستانی داوا لە دەسەڵاتە گشتییەكانی هەرێم ء تەواوی لایەنە سیاسیء كۆمەڵایەتییەكان دەكات كار بۆ دانانی رێگاچارەی بە پەلە بۆ ئەو گرفتانە بەم شێوەیەی خوارەوە:-
1- دەركردنی یاسایەكی نوێی كار بە پێی یاساو رێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكان، كە مافی كاركردنء بیمەی كۆمەڵایەتیء یەكسانی لە كرێیء خانەنشینی مسۆگەر بكات.
2-پەلە بكرێ بۆ دەستەبەركردنی پێداویستییەكانی سەلامەتی كار كە ساڵانە رووداوی دڵتەزێن لە مردنء كەمئەندام بوونی كرێكارانی لێدەكەوێتەوە.
3-كردنەوەی بنكەی تەندروستی تایبەت بە كرێكاران.
4-هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری 150 رژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕو دەستەبەركردنی ئازادی رێكخستنی سەندیكایی لە كەرتی گشتیدا.
5-دانانی سستمێكی نوێ بۆ كرێ كە لەگەڵ پێداویستییەكانی بژێویدا بگونجێتء نرخ ء كرێ هاوسەنگ بكات.
6-كردنەوەی خولء ناوەندی پێگەیاندنء راهێنانء ناردنی كرێكاران بۆ وڵاتانی پێشكەوتووی پیشەسازی بۆ بەرزكردنەوەی توانای پیشەییان.
7-كردنەوەی ناوەندی رۆشنبیری بۆ كرێكارانء گرنگیدان بە كرێكارانی ئافرەتء لاو و كار بۆ پێشخستنی تواناكانیانء بەرزكردنەوەی ئاستی رۆشنبیرییان بكرێ.
8-بەشداری پێكردنی لیژنەی سەندیكاییەكان لە لیژنە جیاجیاكانی كارگەو پرۆژە بەرهەمهێنەكاندا.
9-كاراكردنی رۆڵی دادگای كارو دەست بە چارەسەر كردنی كێشەكانی پەیوەست بە یاسای كارو بیمەی كۆمەڵایەتیء كێشەكانی كرێكاران بكات.
10-جێبەجێ كردنی سیاسەتی بەكارخستن كە لەلایەن حكومەتەوە بڕیاری لەسەر دراوەو تا ئێستا نەخراوەتە بواری جێبەجێ كردنەوە.
بژی یەكی ئایار جەژنی كرێكرانی جیهان
بژی بەرخۆدانی نێونەتەوەیی لە ژێر دروشمی كرێكارانء چەوساوانی جیهان یەكگرن!
مەكتەبی سیاسی
حزبی شیوعی كوردستان
1/5/2015