هەندێكجار مانەوە بە هەژاری هەڵبژاردنە و لە دەستی خۆتدایە، چونكە ژیانی خۆت زۆرینەی كاتەكان لە دەستی خۆتدایە و كلیلی هەر گۆڕانكارییەكی ئەو ژیانەش لای خۆتە، ئەگەر واز لەم چەند خوە نەهێنیت، قبوڵی بكە بە هەژاری بمێنیتەوە.
1. چاوەڕێی سیحر و پەرجو (موعجیزە) بیت
كاتێك هیچ هەوڵێك بۆ گۆڕانكاری نادەیت و چاوەڕێی كەسێك وەكو موعجیزە بێت و رزگارت بكات، ئەمە مەحاڵە، بۆ هەمیشە لەو دۆخە دەمێنیتەوە، لەبری ئەوەی چاوەڕێ بیت بە چانس خانو و ئۆتۆمبێلت بۆ دەرچێت، خۆت بنیادبنێ و بەدەستیانبهێنە.
2. نەبونی عەقڵی بەڕێوەبەردنی پارە
چەند گرنگە پارە بەدەستدەهێنیت، دو هێندە گرنگە كە بزانیت چۆن بەكاریدەهێنیت، تا پارەكانت لە شتی بێسود بەهەدەربدەیت، نابیت بە خاوەنی ئەوەی كە دڵت دەیەوێت.
3. بەرەوپێشنەبردنی خۆت
بەهرەكانت پێویستیان بە نوێبونەوە هەیە، پێویستە بەردەوام خۆت فێری بەهرەی نوێ بكەیت، خۆت نازانیت كەی و لەكوێ ئەو بەهرانە دەبن بە فریادڕەست.
4. مانەوە لە ناوچەی سەلامەت
ئەنجامنەدانی هیچ هەنگاوێك و هەوڵنەدان بۆ گۆڕانكاری، تەنها لە ترسی ئەوەی ئەم دۆخەی ئێستات بشێوێت، وادەكات بۆ هەمیشە بەمشێوەیە بمێنیتەوە.
5. مانەوە لە دەوری كەسانی نەرێنی
كەسانی چواردەور رۆڵی گەورەیان هەیە لەسەر بیركردنەوەت، ئەو كەسانەی خۆیان لەروی داراییەوە سەركەوتونیین، نوێگەری قبوڵ ناكەن و خوی خراپیان هەیە، وادەكات هەمیشە لە شوێنی خۆت بمێنیتەوە.
6. لۆمەكردنی كەسانی دیكە
كاتێك 20 ساڵ پێش ئێستا كەسێك نەیهێشت بڕیارێك بدەیت، ناكرێت تا ئێستاش لۆمەی بكەیت، یان پێتوابێت كەسانی دیكە هۆكاری ئەم ژیانەی ئێستاتن، بەرپرسیارێتی هەڵگرە و رێگەچارە بدۆزەرەوە.