وشیار عه‌لى ناسراو به(وشیار بیاوێڵه‌یی) ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌کات هێشتا ده‌ستى ئاوه‌دانى و خزمه‌تگوزارى وه‌ک پێویست نه‌گه‌یشتووه‌ته هه‌ڵه‌بجه‌و به‌شێکى شاره‌که زیاتر له‌که‌لاوه ده‌چێت، ئه‌و داواش له‌به‌رپرسان و حزبه سیاسییه‌کانى سنوره‌که ده‌کات که‌ئه‌و هاوکارى و کۆمه‌که‌ى له‌ده‌ره‌وه یان رێکخراوه‌کانى وه‌رده‌گرن بیخه‌نه خزمه‌تى شاره‌که‌وه‌و هه‌ڵه‌بجه نه‌که‌ن به «توره‌که‌ى سواڵ» بۆ خۆیان و حزبه‌کانیان، جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌کاته‌وه هێشتا له‌زۆرێک له‌ماڵه‌کاندا بۆمبى نه‌ته‌قیوی کیمیاوى ماوه‌و ده‌بێت که‌سانى پسپۆڕ هه‌ڵیانبگرنه‌وه.
وشیار عه‌لى دانیشتوى پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه‌و له‌لای زۆرێک له‌هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان به (هۆشیاری مین) ده‌ناسرێته‌وه، ئه‌و له‌یادى (32) ساڵه‌ى کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌هاوڵاتى وت «ئه‌و سه‌رده‌مه من له‌ده‌ره‌وه بووم و پێشمه‌رگه‌بووم له‌ده‌وروبه‌رى هه‌ڵه‌بجه، ئه‌وکاته چۆن که‌لاوه‌کان رووخاوه هێشتا به‌شێکى وه‌ک خۆى ماوه‌ته‌وه، هیچ ده‌ستکارى و ئاوه‌دانیه‌کى پێوه‌نیه به‌تایبه‌تى له‌گونده‌کان».
ئه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌کات، به‌ڵام له‌ناوشاره‌که بڵێى هیچ نه‌کراوه ناعه‌داله‌تیه، وتیشى «ئه‌وه‌شى کراوه زۆر به‌رچاونیه‌و شتى زۆرگرنگ نه‌کراوه، بۆ نموونه زۆربه‌ى جاده‌و رێگاوبانه‌کان هى سه‌رده‌مى کیمیابارانه‌که‌یه، هیچ گرنگییه‌ک به‌سیماى نه‌دراوه بازاڕه‌که زۆر نه‌گۆڕاوه«.
وشیار عه‌لی له‌ساڵی 1989 له‌ناوچه‌ی به‌مۆی خۆرهه‌ڵاتی سلێمانی له‌و کاته‌ی خه‌ریکی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین بووه، به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ی مینێکه‌وه قاچی راستی له‌ده‌ستده‌دات و له‌وکاته‌وه خۆی ته‌رخان ده‌کات بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین،
له‌دوای راپه‌ڕینه‌وە له‌ساڵى 1994دا وشیار بیاوێڵه‌یی چووه‌ته گوندى کوڕى گه‌پڵه له‌ناحیه‌ى ناڵپارێزى پێنجوێن و ده‌یان جۆر مین و ته‌قه‌مه‌نی هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌شه‌وه قاچێکی له‌ده‌ستداوه، له‌پای ئه‌و کاره‌شی دانیشتوانی گونده‌که، ناوی گونده‌که‌یان له‌کوڕی گه‌پڵه‌وه گۆڕیوه بۆ وشیاری و مه‌رزێکی لاوه‌کی و خوێندنگه‌و مزگه‌وته‌که‌شیان هه‌ر به‌ناوی ئه‌وه‌وه ناوناوه، ئه‌و سه‌ره‌ڕاى له‌ده‌ستدانى هه‌ردوو قاچى به‌ڵام هێشتا کۆڵى له‌و کاره نه‌داوه‌و زۆربه‌ى رۆژه‌کانى به‌رده‌وامه له‌سه‌ر کاره‌که‌ی.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى تاچه‌نده مین و ته‌قه‌مه‌نى هێشتا له‌سنورى هه‌ڵه‌بجه ماوه، وشیار هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد که مین و ته‌قه‌مه‌نیه‌کى زۆر ماوه له‌ماڵه‌کانداو ئه‌و نموونه‌ى ماڵى خۆیان ده‌هێنێته‌وه که‌هێشتا بۆمبێکى نه‌ته‌قیو له‌حه‌وشه‌که‌یاندایه، وتیشى «له‌دواى راپه‌ڕینه‌وه به‌داخه‌وه هه‌ندێک له رێکخراوه‌کان و به‌پاڵپشتى چه‌ند که‌سێکی ئیداره ئه‌و بۆمبانه‌ى که‌مابوونه‌وه له‌ناو گه‌ڕه‌ک و ماڵه‌کان ته‌قاندیانه‌وه، نابێت بته‌قێنرێنه‌وه ده‌بوو وه‌ک پاشماوه‌یه‌کى جه‌نگى له‌ناو مۆزه‌خانه‌دا هه‌ڵبگیرانایه تاوه‌کو نه‌وه‌کانى داهاتوو یان ئه‌و که‌سانه‌ى که رووده‌که‌نه هه‌ڵه‌بجه بزانن سه‌دام و رژێمه‌که‌ى به‌چ شێوازێک ئه‌م شاره‌یان وێرانکردووه«.
ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو ئه‌وه‌نده‌ى پێى گه‌یشتبێت هه‌ندێک له‌و بۆمبانه‌ى له‌مۆزه‌خانه‌که‌ى خۆى پاراستووه که‌ژماره‌یان نۆ دانه‌ى تۆماهۆکى کیمیاویه، جگه له‌وه‌ش سه‌دان جۆرى دیکه‌ى مین و ته‌قه‌مه‌نى جۆراوجۆرى کاتى کیمیابارانه‌که‌ى پاراستووه.
وشیار بیاوێڵه‌یی وتیشى «له‌چه‌ندین ماڵ و حه‌وشه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌دا هێشتا بۆمبى نه‌ته‌قیو هه‌یه‌و تاڕاده‌یه‌ک مه‌ترسیى هه‌یه بۆ سه‌ر ژیانى ئه‌و خه‌ڵکه، ده‌بێت خه‌ڵکێکى پسپۆر‌و شاره‌زا بێن ئه‌وانه هه‌ڵبگرنه‌وه، جگه له‌وه‌ش هێشتا له‌شاخ و سنوره‌کانى هه‌ڵه‌بجه مین و ته‌قه‌مه‌نى و پاشماوه‌ى جه‌نگى زۆر ماوه‌و له‌کاتى وه‌رزى هاوین و ئاگرکه‌وتنه‌وه‌دا مه‌ترسین و ده‌ته‌قنه‌وه«.
سه‌ره‌تاى مانگى سێى ساڵى رابردوو حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕیاریدا تابلۆی ئۆتۆمبێل به‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بدرێت، نزیکه‌ی (19) ساڵه وشیار بیاوێڵه‌یی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌که‌ی کردووه به‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و ژماره (1)ی تابلۆکه‌ى کردووه به (کوردستان-هه‌ڵه‌بجه).
ئه‌و به‌ئۆتۆمبێله‌که‌یه‌وه رۆژانه هاتوچۆی نێوان شاره‌کانی کوردستانی کردووه‌و چۆته سنوره‌کانى دهۆک تاخانه‌قین و هیچ که‌سێک رێگرى لێنه‌کردووه، وشیار ده‌ڵێت «له‌وکاته‌دا وتیان ده‌خرێته زیادکرنه‌وه من ئه‌و توانا مادییه‌م نیه که‌تابلۆکه‌ى پێبکڕم، ئه‌وکات داوامکرد ئه‌و ژماره‌یه‌م پێ بدرێته‌وه، به‌ڵام داواکه‌م گوێى لێنه‌گیرا، ئه‌گه‌ر ژماره‌که‌شم لێوه‌ربگیرێته‌وە ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕم و زۆریش پێى بێتاقه‌ت ده‌بم و خه‌فه‌ت ده‌خۆم، هه‌موو کوردستان ده‌زانێ ئه‌و ژماره‌یە بۆته ناسنامه‌و مێژووى من».
ئه‌و له‌کۆتایی قسه‌کانیدا بۆ هاوڵاتى داواى له‌سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌ڵه‌بجه کرد که‌چیتر ململانێى حزبى و سیاسى نه‌که‌ن له‌سه‌ر پۆست و ده‌سه‌ڵات و کار بۆ حزبه‌کانیان وه‌لابنێن و یه‌کده‌ست بن، وتیشى «ئه‌و یارمه‌تیه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌و له‌ڕێکخراوه‌کان وه‌ریده‌گرن و بۆیان دێت وه‌ک هاوکارى بۆ هه‌ڵه‌بجه، بیخه‌نه خزمه‌تى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى شاره‌که‌وه‌و هه‌لى کارى پێ دروستبکه‌ن بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ى بێکارن، چیتر هه‌ڵه‌بجه مه‌که‌ن به‌توره‌که‌ى سواڵ بۆ خۆیان و حزبه‌کانیان».
حکومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا له‌ساڵى 2015دا بڕیاریاندا هه‌ڵه‌بجه بکرێته پارێزگا‌و بووه چواره‌مین پارێزگای هه‌رێم و 13/3/2019 حکومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا بڕیاری پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێلیان بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌ناوی (عێراق ـ هه‌ڵه‌بجه) ده‌رکردووه‌و تائێستا هه‌ردوو حکومه‌ت چه‌ندین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتییان له‌و پارێزگایه کردووه‌ته‌وه.