ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكریده‌كات، به‌له‌به‌ر چاوگرتنی باری ئابووری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان نرخی بینین و پشكنینی نه‌خۆش له نۆرینگه پزیشكیه‌كان و نرخی ده‌رمان له ده‌رمانخانه ئه‌هلیه‌كان و نرخی خزمه‌تگوزاریه ته‌ندروستیه‌كان له‌كه‌رتی تایبه‌ت كه‌م ده‌كرێته‌وه.
شوكریه شێخانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: به‌له‌به‌ر چاوگرتنی باری ئابووری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، نرخی بینین و پشكنینی نه‌خۆش له نۆرینگه پزیشكیه‌كان و نرخی ده‌رمان له ده‌رمانخانه ئه‌هلیه‌كان و نرخی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستیه‌كان له‌كه‌رتی تایبه‌ت كه‌م ده‌كرێنه‌وه.
وتیشی: “دوای كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پزیشكانی ددان و سه‌ندیكای ده‌رمانسازان، بڕیاردار به كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی بینینی نه‌خۆش و پشكنین و فرۆشتنی ده‌رمان له‌كه‌رتی تایبه‌ت”.
راشیگه‌یاند: “نرخه‌كانی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له كه‌رتی تایبه‌ت كه‌مده‌كرێـته‌وه‌و ئه‌م كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ش له‌به‌ردۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستانه‌و كه‌سوكاری پله یه‌كی شه‌هیدانی شه‌ڕی دژی چه‌كدارانی داعش خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌بێ به‌رانبه‌ر پێشكه‌شیان ده‌كرێت”.
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی ئاشكرایكرد كه، ده‌بێت نرخه نوێیه‌كان به‌و شێوه‌یه‌بن، بینینی نه‌خۆش له نۆرینگه پزیشكیه‌كان و نه‌شته‌رگه‌ری له‌كه‌رتی تایبه‌ت له 20% تا له 40 % كه‌مده‌كرێته‌وه و پزیشكانی ددان و ده‌رمانسازان 20% نرخی بینینی نه‌خۆش كه‌مده‌كه‌نه‌وه”.
ناوبراو هێمای بۆ خزمه‌تگوزاری پشكنینه بایۆلۆجییه‌كان و تیشك و سۆنه‌ر كرد‌و وتی: “له 20%ی نرخی پشكنینی بایۆلۆجی و سۆنه‌رو تیشك كه‌م ده‌كرێته‌وه، جگه له‌مه‌ش ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن له كه‌رتی تایبه‌ت به‌هه‌مان شێوه نرخه‌كه‌ی له 20% كه‌مه‌كرێته‌وه”.