رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ ھیومەن رایتس وۆچ به‌یاننامه‌یه‌كی له باره‌ی فڕاندن و پاشان تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌نوس ویداد حسێن له شاری دهۆك بڵاوكرده‌وه
ساره لیا به‌رێوبه‌ری جێبه‌جێكاری به‌شی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له رێكخراوی ھیومەن رایتس وۆچ ڕایگه‌یاندووه كه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی باوه‌ڕپێكراوی هه‌بێت له باره‌ی چۆنیه‌تی ڕفاندن و پاشان كوشتنی ڕۆژنامه‌نوس ویداد حسێن به ڕۆژی ڕوناك، به‌تایبه‌تیش له كاتێكدا كه پێشتر ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه چه‌ندجارێك له لایه‌ن ئاسایشه‌وه بانگكراوه.
ڕێكخراوه‌كه له زاری ساره لیاوه باس له ئه‌و پێشێلكاریانه ده‌كات كه به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان له هه‌رێمی كوردستان ڕویانداوه، ئه‌و ده‌لێت”ویداد یه‌كێكه له‌و ده‌یان ڕۆژنامه‌نوسه‌ی له ماوه‌ی ڕابردودا له هه‌رێمه‌كه ههڕهشهیانلێكراوهو ئازاردراون و پێشێلكاریان به‌رامبه‌ر كراوه”
