لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان پڕۆژه بڕیارێك بۆ نه‌هێشتنی دوو موچه‌یی ئاماده‌ده‌كات، سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ئاماژه‌ده‌دات، پێشنیارێك بۆ چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتو ئاراسته‌ی حكومه‌ت ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا حكومه‌ت به‌بیانوی قه‌یرانی دارایی كارپێكردنی بۆ ماوه‌یه‌ك راگرتوه.
به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی دو موچه‌یی، لیژنه‌ی دارایی‌و كاروباری ئابوری له‌په‌رله‌مانی كوردستان، پڕۆژه بڕیارێك ئاماده‌ده‌كات سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی كه دو موچه له‌حكومه‌ت وه‌رده‌گرن‌و موچه‌یه‌كیان نایاساییه.
ئه‌مه یه‌كێك بو له‌بڕیاره‌كانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌كه كه له‌ته‌لاری په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چو.
له‌لێدوانێكیشدا سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی‌و كاروباری ئابوری، عیزه‌ت سابیر رایگه‌یاند، “به‌پێی پڕۆژه بڕیاره‌كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دو موچه‌یان هه‌یه ده‌بێت له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا كه له‌شه‌ست رۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات، بچن ئیعلانی بكه‌ن ئه‌گه‌ر له‌دوای ئه‌و به‌رواره‌وه ئیعلانیان نه‌كرد سزابدرێن‌و ئه‌وه‌ی كه وه‌ریانگرتوه لێیان وه‌ربگیرێته‌وه به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا بیستی موچه‌كه‌یان”.
وتیشی، ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت بو به‌و وه‌ڵامه‌ی كه حكومه‌ت داویه‌تییه‌وه سه‌باره‌ت به‌راگرتنی به‌ركاركردنی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوی عێراق له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار له‌به‌رئه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی له‌هه‌رێمدا هه‌یه.
عیزه‌ت سابیر ئاماژه‌شیدا، یاداشتێكمان ئاماده‌كردوه كه ئاراسته‌ی حكومه‌تی ده‌كه‌ین، كه تیایدا رامانگه‌یاندوه ئه‌گه‌ر سیسته‌می موچه رێكبخرێته‌وه له‌رێی نه‌هێشتنی دوو موچه‌یی‌و رێكخستنی خانه‌نشینی، هه‌موو ئه‌و پارانه‌ی كۆیده‌كه‌یته‌وه ئه‌توانی زۆر به‌ئاسانی پڕۆژه یاسای یه‌كگرتوی خانه‌نشینیی عێراق له‌هه‌رێمی كوردستانیش جێبه‌جێ بكه‌یت، چونكه خاڵی زۆر ئیجابی تێدایه.