مانگرتن و گردبونەوە و خۆپیشاندان لەبەرامبەر دواکەوتنی موچەی چوار مانگی مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ چەندین رۆژ دەبێت درێژەی هەیە و هەرەشەی بەردەوامیش دەکەن ئەگەر کاتی دابەشکردنی موچەکانیان دیاری نەکرێت .
رۆژی دووشه‌ممه 5ی تشرینی یه‌كه‌می 2015، كارمه‌ندانی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مانگرتنیان راگه‌یاند.
مانگرتنی كارمه‌ندانی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له هه‌ولێر له كاتێكدایه، كه‌له سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان مانگرتن به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌وه به‌رده‌وامه.
له سنووری قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان كارمه‌ندانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ده‌ربه‌ندیخان ده‌ستیان به‌مانگرتن كرد له‌هه‌مانكاتدا مامۆستایانی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و سه‌یدسادق و شاره‌زوورو كه‌لار و ده‌ربه‌ندیخان پێنجوێن فه‌رمانبه‌رانی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه، بۆ رۆژی دووه‌م بایكۆتی ده‌وامیان ده‌ستپێكرده‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه مامۆستایه‌ك له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند: “ئێمه له‌به‌رده‌م فولكه‌ی عومه‌ری خاوه‌ر گردبوونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامدا له‌به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنی مووچه‌كانمان و زۆربه‌ی قوتابخانه‌كان بایكۆتی ده‌وامیان كردووه”.
وتیشی: “به‌رده‌وام ده‌بین رۆژانه به گردبونه‌وه و مانگرتن تا مووچه‌كانمان بۆ خه‌رج ده‌كرێت”.
له هه‌مان كاتدا مامۆستایانی سنووری قه‌زای سه‌یدسادق و ده‌ربه‌ندیخان و كه‌لار و پێنجوێن و فه‌رمانبه‌رانی شاره‌وانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و به‌شێك له فه‌رمانگه‌كانی ئه‌و پارێزگایه دژی دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان بایكۆتی ده‌وامیان كرد.
به‌هۆی دواكه‌وتن و پێنه‌دانی موچه‌كانیان فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه جیاوازه‌كانی ئیداره‌ی راپه‌ڕین و مامۆستیانی خوێندنگه‌و قوتابخانه‌كان بایكۆتكردنی ده‌وامیان راگه‌یاندو به‌وھۆیه‌شه‌وه كاروباری ھاوڵاتیان راوه‌ستاوه و خوێندنگاكانیش داخراون.
ئه‌حمه‌د ساڵح، كه فه‌رمانبه‌ره له یه‌كێك له فه‌رمانگه‌كانی ئیداره‌ی راپه‌ڕین رایگه‌یاند: ” به‌رپرسانی ھه‌رێم ته‌نھا له خه‌می به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانن خه‌ڵكیان فه‌رامۆش كردووه گیانی به‌رپرسیاره‌تی و ھه‌ست و سۆزیان بۆ گه‌ل و وڵات نه‌ماوه خه‌ڵكیش حه‌قی خۆیه‌تی به‌چ شێوازێك ناڕه‌زای ده‌رببڕێت”.
هه‌روه‌ها كامه‌ران رسول كه پیشه‌ی مامۆستایه وتی: “له یاسای ھیچ وڵاتێكی دونیادا نه‌ھاتووه كه ئه‌رك جێ به‌جێ بكه‌یت، به‌ڵام مافت نه‌ده‌نێ، سیاسیه‌كان و حكومه‌تی ھه‌رێم به‌رپرسیارن له‌و دۆخه‌ی كه ڕووی له ھه‌رێمی كوردستان كردووه”.
ئه‌و مامۆستایه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه، “ئه‌و بایكۆتكردنه‌و وانه نه‌وتنه‌وه‌ی مامۆستایان درێژه ده‌كێشێت ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ھه‌رێم چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه‌نه‌كات ئه‌وكات كاریگه‌ری خراپیش ده‌كاته سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن”.