سه‌دام حسێن له‌ساڵی 1987 به‌بڕیاری ژماره 160 بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی تاوانی ئه‌نفال ده‌ركرد، كه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه وشه‌ی ئه‌نفالی له‌قورئاندا ده‌رهێناو به‌گونجاو زانی بۆ پرۆسه‌كه، ئیدی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ناسراو به(كیمیاوی) فه‌رمانیدا هه‌مو كه‌ره‌سته‌و ماڵی ئه‌نفالكراوان بۆ سه‌ربازانی عیراقی حه‌ڵاڵ بكات.
ئه‌نفال له‌زمانی عه‌ره‌بیدا به‌واتای (غه‌نیمه یان ده‌ستكه‌وت) دێت، كه رژێمی به‌عش به‌هه‌شت قۆناغ ئه‌نجامیدا، وه‌كو به‌رواری 22ی شوباتی 1988 ده‌ستپَیكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یه كه له‌هه‌شت قۆناغی جیاداو له‌ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستاندا باشووری ده‌ستپێكرد.
قۆناغه‌كانیش به‌مشێوه‌یه بو،یه‌كه‌م له‌به‌رواری 2/23 تا 1988/3/18 بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی دۆڵی جافایه‌تی، قۆناغی دوه‌م له‌به‌رواری 3/22 تا 1988/4/1 بۆ سه‌ر ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ، قۆناغی سێهه‌م له‌به‌رواری 4/7 تا 1988/4/20 بۆ سه‌ر ناوچه‌ی گه‌رمیان، قۆناغی چواره‌م له‌به‌رواری 5/3 تا 1988/5/15 بۆ سه‌ر ناوچه‌ی قه‌ڵاسێوكه‌و دۆڵی زێی بچوك، قۆناغی 5و6و7 له‌به‌رواری 5/15 تا 1988/8/26 بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی شه‌قڵاوه‌و ره‌واندوز، قۆناغی هه‌شته‌م‌و كۆتایی له‌به‌رواری 8/26 تا 1988/9/6 بۆ سه‌ر ناوچه‌ی بادینان.
سه‌رجه‌م ئه‌م قۆناغانه‌ش پاش روخاندنی هه‌مو گونده‌كانی كوردستان له‌به‌رواری 6ی ئه‌یلولی 1988 به‌فه‌رمی كۆتایی پێهات.