رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١١\٢\٢٠٢٠، وەفدێكی هاوبەشی حزبی زەحمەتكیشان و بزوتنەوەی دیموكرات و حزبی شیوعی كوردستان لە چوارچێوەی لێژنەی كاری هاوبەشی چەپ لەگەڵ جێگری سەر قونسڵی حكومەتی چین وجێگری بەرپرسی پەیوەندییەكانی قونسلخانەی چین لە شاری هەولێر كۆبویەوە.
مەبەستی سەردان و كۆبونەوەكە بۆ دەربرینی پاڵپشتی هەرسێ لایەنی چەپ بوو بۆ گەل و حكومەتی چین لە رووبەروو بونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا. وەفدی هاوبەش، هاوخەمی پاڵپشتی خۆیانیان بۆ گەل و حكومەتی چین دەربری لە رووبەروو بونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و باوەرییان وابوو لە توانا و هێزی دەوڵەتی چیندا هەیە ،لە ماوەیەكی دیاری كراودا رووبەرووی ئەم كێشەیە ببێتەوە . وانگ خوهۆنگ جێگری سەرقونسڵخانەی چین سوپاسی خۆی بۆ وەفدی هاوبەش دەربری و رایگەیاند : بەپێی هەندێك راپۆرتی پزیشكی دەرئەنجامی باش بەدەست هاتووە لە رووبەروو بونەوەی ڤایرۆسەكەو سنورداركردنی بڵاو بۆنەوەی ، راشی گەیاند حكومەتی چین لە زووترین كات ئەوە تێدەپەرێنێت و بەهێزێكی زیاتری سیاسی و ئابوری لە چوارچێوەی پلانی دارێژراوی گەشەی ئابوری و مرۆیی لە چیندا