
رۆژی پێنج شەمە ١٤/١٢/٢٠٢٣، شاندێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمان کوردستان، پێکهاتبوو لە بەرێزان( رێباز بێرکۆتی، سالار لالە سەرحەد) ئەندامانی سەرکردایەتی سەردانی مەکتەبی سیاسی یزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کرد، ئەمەو شاندی یەکێتی لە لایەن هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی، هاوڕێ قهار محمد ئەندامانی مەکتەبی سیاسی مام ئازاد ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکان، پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارێکی دۆستانەدا بارودۆخی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکە باسیلێوەکرا و جەخت لەسەر یەکریزی نێوان هێز و لایەنە سیاسیەکان کرایەوە لەم بارودۆخە ناهەموارەدا پێویستە جیاوازی و ناکۆکییە ناوەخۆییەکان نەبێتە زیاتر لێکترازانی لایەنەکان .
لەکۆتاییدا وەفدی میوان بەگەرمی بەڕێکران .