رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٨ / ٧ / ٢٠١٩، شاندێکی باڵای بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان كرد سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارییهكانی ناوچەكە كرد.
جێگای باسە لەلایەن غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDKبە ئامادەبوونی هەڤاڵان (قەهار تاهیر سەعید ئەندامی مەکتەبی سیاسی و شاکر هاشم ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی و جەلال سمایل ئەندامی مەکتەبی ناوەندی پەیوەندییەکانی YNDK) پێشوازیكرد لە شاندێکی باڵای بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان: (هاوڕێ مام خدر سکرتیری بزووتنەوە و نەهرۆ عاڵڵایی و خەلیل مەحموود و قەهار محمد ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان)، لەدیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سهركهوتنی گەلی كوردستان وەسفكرا، هەر لەدیدارەكەدا هەردوو لا هاوڕا بوون کەوا پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان رەچاوی بارودۆخ و تایبەتمەندی باشووری کوردستان بکەن و پارێزگاری لێبکەن.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.