پرسی ژیان و گوزەرانی خەڵک و هەڵوێست لە پرسی چاکسازی و داکۆکیکردن لە داخوازیەکانی خەڵک، هەموو ئەو تەوەرانە بوون کە لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی حزبی شیوعی و زەحمەتکێشان و بزوتنەوەی دیموکراتی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرد.
سەر لە بەیانی رۆژی یەکشەممە ٢\٢\٢٠٢٠ ،لە بارەگای مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بە ئامادەبوونی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەر سێ حزب کۆبوونەوەی دەوری سێ لایەنی چەپی کوردستان ئەنجامدرا، لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای باسکردن لە تەوەرەکانی سەرەوە، پرسی ئەکتیڤکردنی ئالیەتی کاری هاوبەشی هێزە چەپەکانی کوردستان گفتگۆیان لەبارەیەوەکرا، بەو مەبەستە چەندین بڕیار و راسپاردە وەرگیرا و لەنزیکترین ماوەدا لیژنەیەکی هاوبەش دەستبەکار دەبێت بۆ بردنە پێشەوەی کار و چالاکیە هاوبەشەکان .