به‌ڕێزان / سكرتێر و ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموكراتی كوردستان دوای سلاو و رێز ….
به بۆنه‌ی (70 ) حه‌فتا ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حیزبی دیموكراتی كوردستان تێكۆشه‌ر به ناوی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی هێژا ده‌كه‌ین ، دیاره مێژووی تێكۆشانی حیزبی دیموكرات پڕه له شانازی و قوربانی دان له پێناو هێنانه‌كایه‌ی مافه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان به گشتی و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به تایبه‌تی ، له كاتێكدا یادی ( 70 ) ساڵه‌ی حیزبی دیموكراتی تێكۆشه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه هه‌لومه‌رجی ناوچه‌كه به دۆخێكی هه‌ستیار دا تێپه‌رده‌بێت گه‌له‌كه‌مان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان دا وێرای تێكوشین و و خه‌بات كردنی به‌رده‌وام له‌هه‌مان كاتدا رووبه‌رووی دۆخێكی تایبه‌ت ده‌بێته‌وه بۆیه‌پێویسته هه‌موومان به‌گیانی به‌رده‌وامی هه‌ولدان له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانمان تێكۆشینمان په‌ره پێی بده‌ین و دۆخه‌كه به ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان دا بشكێنینه‌وه .حیزبی دیموكرات هه‌میشه له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی به‌رخودانی نه‌وته‌وه‌یی و نیشتیمانی رۆڵی گرینگی خۆی بینیه‌وه كه بێگومان پێمان وایه هه‌میشه‌ش ئه‌م رۆڵه ده‌گیریت چۆن دارێژه‌رانی بنچینه‌یی خه‌باتی ئه‌م حیزبه كه‌له پیاوانی هه‌لكه‌وتووی مێژووی گه‌له‌كه‌مان نه‌مران( پێشه‌وا قازی ، د. قاسملۆ ، شه‌ره‌فكه‌ندی ) و ده‌یان تێكۆشه‌ری له خۆبردوون . ئێمه له بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان هه‌رده‌م هاوپشت و هه‌ماهه‌نگی هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانین له پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كان بۆ بردنه پێشه‌وه‌ی دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان . جارێكی دیكه یادی ( 70) حه‌فتا ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حیزبی دیموكراتی تێكۆشه‌رپیرۆز ده‌كه‌ین . نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی كورد و كوردستان بێته دی مافه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
١٧-٨-٢٠١٥