خانمە گۆرانیبێژی دیاری کوردستان لۆکە زاهیر، نوێترین کلیپی بەناوی “بۆ کێ دەگریت” بڵاوکردەوە.
پاش ماوەیەک دابڕان شەوی رابردوو لۆکە زاهیر کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە، لەو بارەیەوە هونەرمەند شەهرام سەردار کە کارەکانی بۆ ئەنجامداوە تایبەت بە خەندان لایف وتی “ئەم گۆرانیە ئاوازەکەی لەلایەن ئاگرین دڵشاد ئامادەکراوە، هێمن حەمید تێکستەکەی بۆ نوسیوە، ئارام سەرداریش کاری میوزیکی بۆ ئەنجامداوە، ڤینۆ پرۆدەکشن تۆماریکردووە، لە کوردستان کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە، بەڵام پاش ماوەیەکی زۆر ونبوون و دوورکەوتنەوە لە کاری هونەری عومەر چاوشین رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لەم کلیپەدا”.
لۆکە زاهیر، یەکێکە لە خانمە گۆرانیبێژەکانی کوردستان و ساڵانێکی زۆرە کاری هونەری دەکات و دانیشتووی دەرەوەی کوردستانە، جگە لە زمانی کوردی بە عەرەبی و فارسیش گۆرانی وتووە، بەڵام بۆ ماوەیەکی زۆر دادەبرێت، دواتر بەشێوازێکی جیاواز لەپێشتر دەردەکەوێتەوە .