جینی واتسۆن، وته‌بێژی لیژنه‌ی باڵای راپرسی به‌ریتانیا له كۆنفراسێكی هه‌واڵیدا رایگه‌یاند، “به‌ریتانیا ده‌نگی به‌جیابوونه‌وه دا له یه‌كێتی ئه‌وروپا”.
به‌پێی سكای نیوز عه‌ره‌بیه، به‌پێی ئه‌نجامی كۆتایی راپرسییه‌كه‌ی به‌ریتانیا، 51.9% به‌شداربووان ده‌نگیان به‌جیابوونه‌وه داوه له یه‌كێتی ئه‌وروپا و له‌به‌رامبه‌ریشدا 48.1% هاوڵاتیان به‌ریتانیا ده‌نگیان به‌مانه‌وه داوه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای راپرسی رایگه‌یاند كه “زیاتر له 17 ملیۆن كه‌س ده‌نگیان به‌جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا داوه له یه‌كێتی ئه‌وروپا و له‌به‌رامبه‌ریشدا زیاتر له 16 ملیۆن ده‌نگیان به‌مانه‌وه‌داوه له‌و یه‌كێتییه”.
به‌پێی ئه‌سۆشه‌یتد پرێس، ده‌سته‌ی رادیۆيی به‌ریتانیا بڵاویكردووه‌ته‌وه كه به‌ریتانیا ده‌نگی به‌جیابوونه‌وه‌دا له یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئێیستا ئه‌و وڵاته له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و یه‌كێتیه‌یه.
به‌پێی BBC عه‌ره‌بی، به‌ڕیتانیه‌كان ده‌نگیان به‌جیابوونه‌وه داوه له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
لەکاردانەوەیەکی خێرادا دوای ئاشکراکردنی ئەنجامی راپرسیەکە
