ژماره‌یه‌ك له خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و چالاكوانان به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین، خۆپێشاندانێكیان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدا كه تیاییدا داوا ده‌كه‌ن مووچه‌ی پله باڵاكان بەڕێژەی سه‌دا په‌نجا كه‌مبكرێته‌وه.
فاتیح مسته‌فا، نوێنه‌ری خۆپێشانده‌ران رایگەیاند، “داواكارین مووچه‌ی ته‌واوی پله باڵاكان سه‌دا په‌نجا كه‌مبكرێته‌وه، خانەنشینی رێکبخرێت کە لەگەڵ داھاتی وڵات گونجاو بێت، ھیچ خانەنشینییەک مووچەکەی لە سێ ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، لانیکەمی مووچەی خانەنشینی لە ٥٠٠ ھەزار دینار کەمتر نەبێت، مووچەی کەمئەندامان و چاودێری کۆمەڵایەتی بەڕێژەی سه‌دا سه‌د زیاد بكرێت”.
نوێنه‌ری خۆپێشانده‌ران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا یاداشته‌كه‌ی خوێنده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه پێویسته مووچه‌ی پله باڵاكان بەڕێژەی سه‌دا په‌نجا كه‌مبكرێته‌وه، هاوكات داوایشی كرد كه له‌به‌رامبه‌ردا مووچه‌ی خانه‌نشینان زیاد بكرێت.
نوێنه‌ری خۆپێشانده‌ران فاتیح مسته‌فا وتی “له‌میانی ١١ ساڵی رابردوودا، ئه‌وه ٢٣یه‌مین جاره له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان خۆپێشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ین له‌پێناو مووچه، خوێندن، ژینگه و هه‌ڵبژاردن و چه‌ندین جار داوامانكردووه سنوورێك بۆ نادادپه‌روه‌ری دابنێن كه‌چی ئێستا ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت له رێگای په‌رله‌مانه‌وه نادادپه‌روه‌ری خۆی به یاسا بكات”.
وتیشی “داواكارین مووچه‌ی ته‌واوی پله باڵاكان سه‌دا په‌نجا كه‌مبكرێته‌وه، خانەنشینی رێکبخرێت کە لەگەڵ داھاتی وڵات گونجاو بێت، ھیچ خانەنشینییەک مووچەکەی لە سێ ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، لانیکەمی مووچەی خانەنشینی لە ٥٠٠ ھەزار دینار کەمتر نەبێت، مووچەی کەمئەندامان و چاودێری کۆمەڵایەتی بەڕێژەی سه‌دا سه‌د زیاد بكرێت”.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، نوێنه‌ری خۆپێشانده‌ران فاتیح مسته‌فا وتیشی، ”دەستکاری ئیمتیازاتی بنەماڵەی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی نەکرێت و ئەوە بەشێکی بچووکی قەرەبووکردنەوەی ئەوانە، لیستی ناوی شەھیدان، زیندانیانی سیاسی، پێشمەرگەی دێرین بڵاوبکرێتەوە بۆ ئەوەی شەفاف بێت و لە داھاتوودا پاک بکرێتەوە”.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌یشكرد كه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی ماوه‌ی خولی په‌رله‌مان ته‌واو ده‌كه‌ن، پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانییان و وتی، ”داواكارین ئەو پەرلەمانتارانەی تەمەنی خانەنشینی نایانگرێتەوە، کارێکی شەرافەتمەندانەیان دوای تەواوبوونی کارکردنیان لە پەرلەمان بۆ دابین بکرێت و خانەنشین نەکرێن، دامەزراندن تەنھا بۆ ئەو کەس و خێزانانە بێت ھیچ سەرچاوەیەکی داھاتیان نییە، کۆتایی بە دامەزراندن لەسەر بنچینەی تەزکیەی حیزبی بھێنرێت”.