لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ چۆن بزانیت ئەم گەرمایە كاریگەریی لەسەر پێستت دروستكردوە

چۆن بزانیت ئەم گەرمایە كاریگەریی لەسەر پێستت دروستكردوە

0 تێبینییەکان 90 بینینەکان

شەپۆلەكانی گەرما فشار لەسەر پێست دروستدەكەن، چونكە تیشكی خۆر هۆكارە بۆ لەدەستدانی شێداریی پێست  و لەدەستدانی رەونەقی پێست، بەڵام ئەم كاریگەرییە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە دەگۆڕێت، بە پێی چەند نیشانەیەك كە لەلایەن ماڵپەڕی healthline بڵاوكراوەتەوە دەریدەخات گەرما كاریگەریی لەسەر پێستت دروستكردوە و پێویستت بە خۆپارێزی هەیە.

1. پاش ئەوەی لەبەر تیشكی خۆر بویت و پێستت توشی سوربونەوە دێت، بەتایبەتی لە ناوچەی روخسار، مل، شان و هەر شوێنێك كە هەست سوتانەوە بكات.
2. پێست توشی وشكبونەوە و زبربون دێت،لە هەندێك شوێنیش نیشانە دروستدەبێت.
3. پێستت توشی سوتانەوە دێت و زیاتر هەستیار دەبیت بە تیشكی خۆر.

4. ئەو كەسانەی پێستیان چەورە، پێستیان زیاتر چەور دەبێت، لە هەندێك كەسیشدا زیپكە دەردەكەوێت.
5. نیشانە یان پەڵەی تۆخ لەسەر پێستی هەندێك كەس دروستدەبێت.
6. ئاوسانێكی كەم دروستدەبێت، بەتایبەتی لە چواردەوری چاو یان روخسار.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە