لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی چاكسازی پێشکەوتووی توركمان کۆبوونەوە

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی چاكسازی پێشکەوتووی توركمان کۆبوونەوە

0 تێبینییەکان 29 بینینەکان

mamxdrرێكه‌وتی 30/8/2016  به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن به‌بۆنه‌ی 21 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستانشاندێكی بزووتنه‌وه‌ی چاكسازی پێشکەوتووی توركمان كه‌ پێكهاتبوو له‌به‌رێزان عبدالقادر بازرگان سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌كه‌ و مونا قاوه‌چی جێگری سه‌رۆك، سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌كه‌مانیان كرد و له‌لایه‌ن هاورئ مام خدر سكرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازی كران . له‌دیداره‌كه‌دا ویرای پیرۆزبایی كردن لە ٢١ ەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی بزووتنەوە .

باسی بارودۆخی سیاسی و ئابوری کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا و هەردوولا دید و بۆچوونی خۆیان لەبارەی قەیرانی دارایی و پەکخستنی پەرلەمان و وەستانی هەموو پرۆژە بازرگانی و خزمەتگوزارییەکان خستەڕوو ، جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە پێوسیتە هەموومان فشار و هەوڵەکانمان زیاتر بکەینەوە بۆ ئەوەی چیتر خەڵکی کوردستان باجی ململانێکان نەدەن. تەوەرێکیتری دانیشتنە باسی کۆتایهاتنی یەکێک لە درندەترین هێزی ئیسلامی سیاسی کرا کە داعشە، لەم بارەیەوە هەردوولا رٶلی پێشمەرگە و شەرڤانیانیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هیزە تاریکە بەرزنرخاند .

لەکۆتاییدا جەخت لە پەیوەندی دۆستانەی نیوان هەردوولا کرایەوە و وەفدی میوان بە گەرمی بەڕێکران .

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە