پەرلەمانتارێکى کوردستان ڕایگەیاند،٢٠٠ هەزار مووچەخۆرى نادیار مانگانە مووچەیان لە سیستمى مووچەى هەرێمدا وەرگرتووە و ئێستا نادیارن و خۆیان تۆمار نەکردووە لە سیستمى بایۆمەترى.
بێستوون فایەق، پەرلەمانتارى کوردستان لەلاپەڕەى تایبەتى خۆى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، “له كۆی ملیۆنێك و ٤٠٠ هه‌زار موچه‌خۆر ملیۆنێك و ٢٠٠ هه‌زار كه‌س له سیستمی بایۆمەتری مووچه تۆماركراون و ٢٠٠ هه‌زار موچه خۆر نادیاره، كه پێشتر به ناوی وه‌همی و لیستی وه‌همیه‌وه موچه‌كانیان وه‌رگیراوه”.
هەروەها وتیشى “ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سه‌دان هه‌زاری تر له‌و كه‌سانه‌ی به فعلی تۆماركراون دوو موچه و زیاتر و بن دیوارن”.
ئەو پەرلەمانتارەى گۆڕان ئەوەشى وتووە، دوای نه‌مانی ئه‌م ژماره گه‌وره‌یه له‌ناوی نادیار له لیستی موچه و سڕينه‌وه‌ی ناوی دووباره و لابردنی موچه خۆره بندیواره‌كان “بارگرانیه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر شانی حكومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان و موچه خۆران نامێنێت و ئه‌گه‌ر حكومه‌ت مه‌به‌ستیەتی و ده‌یه‌وێت سیستمی نایاسایی پاشه‌كه‌وتكردنی موچه نه‌هێڵێت به ئاسانی ده‌توانێت موچه‌ی ته‌واوی مانگانه دابین بكات”.
بێستوون فایەق ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، بۆ پێدانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ش (ئه‌گه‌ر نیه‌تی دانه‌وه‌ی هه‌بێت) كه‌مبونه‌وه‌ی ئه‌و ژماره گه‌وره‌یه بڕی قه‌رزی پاشه‌كه‌وتی سه‌ر حكومه‌ت زۆركه‌م ده‌كاته‌وه و پێدانه‌وه‌ی قه‌رزی موچه‌خۆره ره‌سه‌نه‌كانی تر ئاسان ده‌كات .
بەپێى زانیارییەکان ٢٠٠ هەزار مووچەخۆر لە سیستمى بایۆمەترى کەمیکردووە، کەدەکاتە لە سه‌دا پازده‌ی كۆی موچه‌خۆرانی كوردستان.
بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا مانگانه به پێی لیستی پێشوتری موچه به‌ناوی ئه‌و ناوه نادیارانه‌وه وه‌رگیراوه ده‌كاته نزیكه‌ی ١٠٠ ملیار دینار مانگانه.
ئەوەش لەکاتێکدایە هەتا ئێستا ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار مووچەخۆر لە سیستمى بایۆمەترى خۆى تۆمار کردووە، بڕیارە ١٦ى حوزەیران کۆتا ڕۆژى تۆمارکردنى بایۆمەترى بێت و ڕۆژى ٣٠ى ئایار و لەدواین کۆبوونەوەى خۆیدا حکومەتی هەرێم ئەو پێشنیازەی پەسەندکرد کە داواکرابوو لە مانگی ئەیلولەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە سیستمی بایۆمەتری دابەش بکرێت و تیمیكی پسپۆڕ پێداچوونه‌وه‌ی میلاكاتی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمدا بکات.