وته‌بێژی ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێم ئاشکرای ده‌کات له‌هه‌رێمی کوردستاندا (42) حاڵه‌تی نه‌خۆشی ئایدز تۆمار کراوه‌و چل که‌سیان بیانی بوون و نێردراونه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌کانیان و ته‌نها دووانیان ناوخۆیی بووه.محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژی ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێم، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتیوت «له‌ئه‌مساڵدا ته‌نیا دوو حاڵه‌تی ناوخۆیی و دانیشتووی هه‌رێم تۆمارکراوه که نه‌خۆشیی ئایدزیان هه‌بووه«.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، بێجگه له‌و دوو که‌سه ناوخۆییه، (40) حاڵه‌تی دیکه تۆمار کراون که‌بیانی بوون و نێردراونه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌کانی خۆیان.وته‌بێژی ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێم جه‌ختی له‌وه‌شکرده‌وه له‌و کاته‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌که‌یان تۆماری نه‌خۆشییه‌کانی ئایدز کۆده‌کاته‌وه، (39) حاڵه‌تی ئایدز که‌دانیشتووی هه‌رێمی کوردستان بوون تۆمارکراون.
ئایدز نه‌خۆشییه‌که ده‌بێته‌هۆی دابه‌زینی توانای کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش، که به‌هۆی ڤایر‌وسی ئێچ ئای ڤییه‌وه تووشی مرۆڤ ده‌بێت، به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی خوێنه‌وه ده‌گوازرێته‌وه.
وته‌بێژی ته‌ندروستی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو راسته نیشانه‌کان قورسن و به‌سه‌ر که‌سه‌کانه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، به‌ڵام نه‌خۆشیه‌که ده‌رمانی هه‌یه تائه‌و ئاسته‌ی رێگری ده‌کات له نه‌گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که‌ی بۆ که‌سانی ده‌وروبه‌ری نه‌خۆشه‌که.
وتیشی «ئه‌و که‌سانه‌ی توشبووی ئایدزن پێویسته نه‌ترسن و به‌رگری له‌شی دانه‌به‌زێت، ده‌رمانی پێویست به‌کاربهێنێت که ته‌واو ده‌توانێت به‌رگری بکات له‌گواسته‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که«.
جه‌ختی له‌وه‌شکرده‌وه که‌که‌سی توشبوو ده‌توانێت هاوسه‌رگیری بکات ته‌نیا ناتوانێت منداڵ دروستبکات و وتی «راسته‌وخۆ ئه‌گه‌ری تووشبونی هه‌یه، بۆیه ناکرێت منداڵ بخاته‌وه«.
به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که لە ساڵانی رابردوودا کەسی بیانی توشبووی ئایدز هەبووە لە پاش پشکنین گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی. بەڵام سەرجەمی ئەو بیانیانەی کە دێنە هەرێمی کوردستانەوە له‌هه‌موو کاتێکدا پشکنینیان بۆ ناکرێت.
تاهیر عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «له‌کاتی ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که‌دا، یان له‌وڵاتێکی دیاریکراودا نه‌خۆشییه‌ک بڵاوبێته‌وه، له‌ڕێگه‌ی ته‌ندروستیه‌وه ئاگادار ده‌کرێینه‌وه‌و پشکنین بۆ گه‌شتیاران ده‌کرێت، به‌ڵام له‌هه‌موو کاتێکدا پشکنین ناکرێت».
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شکرد، ماوه‌ی ساڵانی پێشوو حاڵه‌ت هه‌بووه توشبووی نه‌خۆشی ئایدز بووه یا هه‌ر نه‌خۆشیه‌کی گوازراوه‌ی تر پشکنینی بۆ کراوه‌و گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی.
نیشانه‌کانی نه‌خۆشی ئایدز بێتوانایی کۆئه‌ندامی به‌رگری لیمفه‌ڕژێنه‌کان هه‌ڵده‌ئاوسێن و هه‌ست به‌ماندوبوون ده‌کرێت و کێش که‌مده‌کات و تا لێهاتن ده‌رده‌که‌وێت، سکچوونیش رووده‌دات له‌هه‌ندێک توشبوودا.
له‌ساڵی (١٩٨١)ـه‌وه تائێستا ئایدز زیاتر له (٢٥) ملیۆن که‌سی کوشتووه، له‌کاتی ئێستا نزیکه‌ی (٣٣) ملیۆن که‌س له‌جیهان تووشی ئایدز بوون.