گۆڕانكاری دراماتیكی له‌رۆژه به‌راییه‌كانی ساڵی نوودا له‌ناوچه‌كه‌ماندا رووده‌ده‌ن!، ئه‌م گۆڕانكارییانه كاریگه‌ری ئه‌وه‌نده فره‌وان‌و زۆره هه‌موو ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتۆته‌وه، له‌گه‌ڵ تیرۆركردنی قاسم سلێمانی – ئێرانی‌و ئه‌بو موهه‌ندیس-عێراقی ئه‌وفتیله ئاگری به‌ردایه شه‌ڕی ساردی نێوان ئه‌مریكا و ئێران. هه‌رچه‌نده پێم وانییه ئه‌م تووندبوونی بارگرژییه راسته‌وخۆ بچێته قۆناغی شه‌ڕی رووبه‌روو، چونكه نه‌شێواز‌و نه‌جۆری گۆڕپانه‌كه شه‌ڕی ته‌قلیدی تێدا ده‌كرێت، نه‌لایه‌نه‌كانی نه‌یار شه‌ڕی درێژخایه‌ن ده‌خوازن. به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی سیاسی ئێران له‌پای تیرۆكردنی ژه‌نه‌راڵ سلێمانی ناچاركردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بوو به بڕیاری ده‌ركردنی هه‌موو هێزه بیانییه‌كانی سه‌رخاكی عێراق‌و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنامه‌ی ستراتیژی نێوان عێراق‌و ئه‌مریكا، كه حكومه‌تی ئیتحادی ده‌بێت جێبه‌جێی بكات، كام حكومه‌ت؟
ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا كاربه‌ڕێكه‌ره‌و توانای ئه‌وه‌ی نییه هیچ رێككه‌وتنێك بكات یان هه‌ڵبه‌وه‌شێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر عه‌بدولمه‌هدی ناچاركرا ئه‌وه بكات، ئه‌وكاته به‌ته‌واوی ئه‌و هێڵه‌باریكه ده‌پچڕێت كه‌نیشانه‌ی سه‌روه‌ری عێراقه . هه‌رچه‌نده پێمان وایه عێراق هیچ سه‌روه‌رییه‌كی نییه‌و توانای گێڕانه‌وه‌ی هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت‌و سه‌روه‌ریشی نییه ، ئه‌وه‌ی ده‌كرێت‌و ده‌گوترێت، چ له ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی وه‌كو حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانی عێراق و نافه‌رمییه‌كانی وه‌كو كه‌تائیب‌و سه‌رایایا‌و حزبه‌كانی سیاسیی، ته‌نها دروشمی تایفه‌گه‌رییه‌و سواربوونی شه‌پۆلی دژواری ئه‌گه‌ری گۆڕانكارییه‌كانه. هاوكات، پرسی ناردنی سوپای توركیا بۆ لیبیا بۆ هاوكاری حكومه‌تی سیراج و له‌به‌رامبه‌ردا، ئیدانه‌و تووڕه‌بوونی تووندی میسر و سعودیا و ئیمارات‌و ئه‌وانیش هاوكاری خه‌لیفه حه‌فته‌ر ده‌كه‌ن، پرسی شه‌ڕ‌و كاولكاری، له‌مه‌غریبه‌وه تاوكو پاكستانی گرتۆته‌وه كه‌ده‌كاته ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، واته هه‌موو گه‌لانی ناوچه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیدان. تووندبوونی ملانێی نێوان وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی‌و زلهێزه‌كان به‌و هاوپه‌یمانێتییانه‌ی كه پڕه له‌ناكۆكی‌و دژه به‌رژه‌وه‌ندی، شیكردنه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌ی دروست به‌داتا‌و دبلۆماسیه‌تێكی لێوه‌شاوه‌ی ده‌وێت، ئه‌م ئه‌ركه به‌نووسین ئاسانه به‌ڵام پراكتیزه‌كردنی به‌بێ كارتی به‌هێز‌و به‌شداربوون له‌هاوكێشه‌ییه‌ك كه قوڵایی به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژی هاوبه‌شیان هه‌بێت ، كارێكی سه‌خه‌ته.
هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م ته‌وژمی ئاگری كوره‌كه‌دایه، چ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی عێراق و چ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی‌و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیدا، ئایا كوردستان چی بكات باشه؟ ئه‌م هه‌نگاوانه چییه كه پێویسته بۆ ده‌ربازبوون له‌م قۆناغه هه‌سیتاره‌دا بگیرێته‌به‌ر؟ كارته‌كانی به‌رده‌ستی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان چییه؟ عێراقی دوای بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ئایا جێگای نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی تێدا ده‌بێته‌وه؟ ئایا فه‌رمانبه‌ر و نماینده فه‌رمیییه‌كانی گه‌لی كوردستان له‌به‌غدا سه‌لامه‌ت ده‌بن؟ ئایا هه‌رێمی كوردستان له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ كێ مامه‌ڵه‌ی فه‌رمی بكات؟، ئایا بیرۆكه‌ی زۆرینه‌ی سیاسی به‌ره‌و سه‌پاند ده‌چێت‌و سه‌رده‌گرێت؟ ئایا هه‌ڵوێستی توركیا له‌م وه‌زعه چی ده‌بێت به‌تایبه‌تی ئه‌و ئێستا سه‌رقاڵی شه‌ڕی دوورمه‌ودای خۆیه‌تی له‌لیبیا و سوریا؟ ئایا بوونی سوپای ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌مان بڕیار ده‌یگرێته‌وه‌و ئه‌ی چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت؟ ئایا هیچ زه‌مانه‌تێك بۆ پاراستنی كوردستان له‌ئه‌گه‌ری هێرشی كه‌تیبه‌چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه‌به‌ئه‌مری ده‌ره‌كی ده‌جولێنه‌وه‌و هه‌روه‌ها داعش‌و هاوشێوه‌كانی هه‌یه؟ ئایا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌نیازه به‌چ میكانزێك رووبه‌رووی ئه‌گه‌ری ته‌نگژه‌ی ئابوری ببێته‌وه؟ ئایا یه‌كڕیزی ناوخۆیی زه‌مانه‌ت ده‌كرێت؟
به‌ده‌یان پرسیاری دیكه هه‌یه كه پێویسته راوێژكار‌و سه‌ركردایه‌تی سیاسی‌و دانایانی كوردستان وه‌ڵامی بده‌نه‌وه‌و پلانه ستراتیژییه‌كانی پاراستنی كوردستانی له‌سه‌ر بونیاد بنێن. به‌بۆچوونی من، ئێستا قۆناغی دبلۆماسییه‌ت نه‌رمه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانی ناوخۆیی‌و هه‌رێمایه‌تی‌و نێوده‌وڵه‌تیی، هاوكات، داوای فه‌رمی زه‌ماناتی نێوده‌وڵه‌تی بكرێت بۆ پاراستنی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خواستراو له‌ناوچه نزیكه‌كانی سنووری هه‌رێم، له‌گه‌ڵ ئه‌م هێڵه گه‌رمانه، له‌بونیادی ده‌وڵه‌تدارییدا، به‌رپرسانی وڵات، به‌دوای دروشم‌دا نه‌بن، به‌ڵكو به‌پێی رۆژ‌و رووداوه‌كان، راسته‌وخۆو راشكاوانه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی كوردستان بكه‌ن، به‌جۆرێك به‌رپرسیارێتی به‌كۆمه‌ڵ دروست بكرێت، له‌رووی گوتاری میدیاییدا، حكومه‌ت پلانێك دابنێت، بۆ هه‌ندێك چه‌مك‌و ده‌سته‌واژه‌و گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێك هه‌واڵی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كی له‌میدیاكانی كوردستان كه به‌بارته‌قای گرژی‌و مه‌ترسییه‌كاندا بێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كارتی نیشتمانی كوردستان دروست بكات بۆ هاوڵاتیانی خۆی ، بۆهه‌ر ئه‌گه‌رێك كه ره‌نگه‌له‌داهاتوو هه‌موو ره‌گه‌زنامه‌ی خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، ئه‌م كارته جێگره‌وه بێت..ده‌یان هه‌نگاوی دیكه‌ی كرده‌یی هه‌یه و پێویستیان بەهەڵوەستەلەسەركردنی هەنووكەیی هەیە..