لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ دیلمان ئامێدی کۆچی دوایی کرد

دیلمان ئامێدی کۆچی دوایی کرد

0 تێبینییەکان 11 بینینەکان

dlimanئێوارەی رۆژی پێنج شەممە 2015/4/9 محەمەد ئەحمەد ئامێدی ناسراو بە دیلمان ئامێدی، بەرپرسی چاودێری ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان بە نەخۆشیەكی كتوپڕ كۆچی دوای كرد.

رۆژی هەینی 2015/4/10 بەمەراسیمێكی شكۆدار و بەبەشداری سەركردایەتی حزبی شیوعی كوردستان و سەركردەی حزب و لایەنە سیاسیەكان وبەرپرسانی دەزگاوفەرمانگە حكومیەكان تەرمی هاوڕێ دلمان ئامێدی لە ئامێدی بەخاك سپێردرا.

دیلمان ئامێدی‌، ناوی ته‌واوی محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئامێدیه‌، ئه‌ندامی مه‌كه‌تبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان بووه‌ تاوه‌كو ساڵی 2012، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان بووه‌ له‌ خولی دووه‌م، به‌رپرسی چاودێری ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان بووه‌.

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە