
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به رۆژنامه‌ی “سه‌باح”ـی نیمچه فه‌رمی و نزیک له حکومه‌تى عیراقى راگه‌یاندووە :” حەیدەر عەبادى سه‌رۆک وه‌زیرانى عیراق، به‌نیازه له چەند رۆژی داهاتوودا به‌مه‌به‌ستی به‌هێزکردنی لایه‌نی ئابووری چه‌ند رێکارێک بگرێـه‌به‌ر، کە یەکێک لەو رێکارانەش ده‌رکردنی خشته‌ی نوێی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه، به‌وه‌ش هه‌موو جیاوازییه‌کان له مووچه‌دا هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، پێیوایه له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا حه‌یده‌ر عه‌بادی، ئه‌و بڕیارانه ده‌رده‌کات، ئەگه‌ر لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌کان کاره‌کانیان ته‌واو بکه‌ن، به‌تایبه‌ت که سه‌رۆکی حکومه‌ت له چه‌ند رۆژی رابردوودا به راوێژکاره‌کانی راگه‌یاندووه، که به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر چاکسازیکردن له ئابووری عیراق و ده‌رکردنی چه‌ند بریارێک له‌و باره‌یه‌وه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت، جه‌ختیشیکردووه‌ته‌وه، که وڵاته‌که‌ی له‌م قه‌یرانه ئابووری و داراییه تێده‌په‌ڕێنێت.
ئه‌و زانیارییانه هاوکاته له‌گه‌ڵ داخوازییه‌کانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌کان له‌عیراق که داوایکردووه جیاوازی له نێوان مووچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا که‌م بکرێته‌وه و خاوه‌ن مووچه که‌مه‌کان به‌شێوه‌یه‌ک مووچه‌کانیان زیاد بکرێت بتوانن پێی بژین.
به‌پێی زانیارییه‌کانی رۆژنامه‌که، وه‌زاره‌تی دارایی سه‌رقاڵی تاوتوێکردنی خشته‌ی نوێیی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بیکاته بڕیار.