سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، نزیكبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئاسۆیه‌كی دڵخۆشكه‌ره به ئاڕاسته‌ی كۆتایی هاتن به‌و قه‌یرانه داراییه‌ی له هه‌رێمدا هه‌یه و پێویسته زه‌مانه‌تی قوتی هاوڵاتیان بكرێت.
لەپەیجی تایبەتی خۆی موسەنا ئەمین بڵاوی کردۆتەوە و تیایدا هاتووه: “به‌ره‌وپێشچوونه‌كان له په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و نزیك بوونه‌وه له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه نه‌وتییه‌كه، ئاسۆیه‌كی دڵخۆشكه‌ره به ئاڕاسته‌ی كۆتایی هاتن به‌و قه‌یرانه داراییه‌ی ئێستا له هه‌رێمدا هه‌یه و ده‌بێت له‌مه‌ودوا زه‌مانه‌تی قوتی هاوڵاتیان بكرێت”.
وتیشی: “هاتنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ هه‌ولێر و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم ده‌كرێت بكرێته وێستگه‌ی كۆتایی هاتنی قه‌یرانه‌كان و به‌گه‌شبینیه‌وه سه‌یری بكه‌ین، ده‌بێت به‌سته‌ڵه‌كی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بتوێته‌وه و له به‌رامبه‌ر پابه‌ندبوونی هه‌ولێر به رێككه‌وتنه‌كه‌وه، به‌غداش ئیلتیزاماته‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات و له زوترین كاتدا بودجه‌ی هه‌رێم و پێشمه‌رگه ره‌وانه بكات و هیچ پاساوێكی تری به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه”.
د. موسه‌نا راشیگه‌یاند: “پێویسته له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پرسی به‌شداری كردنی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی رزگاركردنی موسڵدا به‌جدی هه‌ڵوێسته بكات و ده‌رهاویشته باش و خراپه‌كانی له‌به‌رچاو بگرێت”.
وتیشی: “به‌شداریكردنی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی موسڵدا كاریگه‌ری هه‌یه له‌دورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی و تیرۆریستان له هه‌رێمی كوردستان و دابینكردنی ئاسایشی نیشتیمانی، به تێكشكاندنی تیرۆریستانیش له شه‌ڕی داعشدا ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه رۆڵی كارای هه‌بێت، ده‌بێته ژماره‌یه‌كی تری قورس له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عیراقدا و پێگه‌ی به‌هێزتر ده‌بێت و ناشكرێت هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌و هه‌مووه قوربانیدانه‌وه، سه‌روه‌ری كۆتایی هێنانی به تیرۆریستانی داعشیان به‌ر نه‌كه‌وێت”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو: “له‌پاڵ لایه‌نه ئیجابیه‌كانی به‌شداری كردن‌دا، پێویسته به‌جدی بیر له مه‌ترسیه‌كانی به‌شدار بوونیش له شه‌ڕی موسڵدا بكرێته‌وه، چونكه ده‌بێت كورد لای روون بێت كه دوای كۆتایی شه‌ڕی موسڵ چی ده‌بێت، زه‌مانه‌ته‌كان به كورد چین، كورد له ئیداره‌كردنی ئه‌و ناوچانه‌دا رۆڵی چی ده‌بێت و ناوچه كوردستانیه‌كانی ماده‌ی 140 به كوێ ده‌گه‌ن، گره‌نتی دوباره نه‌بوونه‌وه‌ی رووداوه‌كانی تكریت و ناوزڕاندنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش چه‌ند ده‌بێت”.