فرێدی ئۆڤەرستیگن ئەو ژنە هۆڵەندییەی کە لەجەنگی دووەمی جیهانیدا نازییەکانی هەڵخەڵەتاند، لەتەمەنی 93 ساڵیدا لە ئەمستردام کۆچی دواییکرد.
ئۆڤەرستیگن، لەمانگی ئەیلولی ساڵی 1925 لە ئەمستردام لەدایک بووە و کاتێک تەمەنی بوو بە 14 ساڵ، نازییەکانی ئەڵمانیا وڵاتەکەیان داگیرکرد و ئەمیش بەهۆی پاکی و دەنگە خۆشەکەی و جوانییەکەی متمانەی نازییەکانی بەدەستدەهێنا و بەمەبەستی سێکسکردن لە گەڵیاندا، رازی دەکردن و پاشان دەیکوشتن.
ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانی چیرۆکی چۆنێتی ژیانی ئەو خانمەی بڵاکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، لەجەنگی دووەمی جیهانیدا، کاتێک نازییەکان دێنە ناو خاکی هۆڵەندا، فرێدی ئۆڤەرستیگن لەگەڵ تروسی خوشکی کەتەمەنی 16 ساڵەبووە و هانی شافتی هاوڕێی، پێکەوە هەڵدەستن بە ئەنجامدانی چەند کردەوەیەک وەک تەقینەوەی پرد و هێڵی ئاسنین، لەگەڵ رزگارکردنی یەهودییە دەستگیرکراوەکان لە بنکە سەربازییەکانی نازییەکان و رەوانەکردنیان بۆ ناوچەکانی دیکە، لەهەمووی گرنگتر هەڵخەڵاتندنی سەربازانی نازییەکان بوو بۆ ئەنجامدانی کاری سێکس و لە دواییدا دەیانکوشتن.
فرێدی ئۆڤەرستیگن بەر لە مردنی کاتێک چیرۆکی خۆی بۆ رۆژنامەیەکی هۆڵەندا دەگێڕێتەوە، باس لەوە دەکات کە لەگەڵ خوشکەکەی و هاوڕێکەی شەوان دەچوونە ئەو یانانەی کە سەربازانی نازییەکانی تێدایە و بە جوانیان هەڵیان دەخەڵەتاندن و دەیانبردنە ناو دارستانەکان و لەوێدا دەیان کوشتن.
کاتێکیش پرسیار لە فرێدی ئۆڤەرستینگ دەکرێت، کە چەند سەربازی نازییەکانی کوشتووە، ئەو لە وەڵامدا دەڵێت، “ئەم پرسیارە لە سەرباز ناکرێت” ئەمەش ئەوەدەگەیەنێت خۆی وەک سەربازی بەرگری نیشتمان خۆی ناساندوە.
بی بی سی لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەبەوە دەکات، هۆڵندییەکان فرێدی ئۆڤەرستیگن بە ئازاترین خانمی بەرگری نیشتمان لە جەنگی دووەمی جیهانی دەناسێنن.
سەبارەت بە ژیانی هانی شافتی هاوڕێیان، لە کۆتاییدا دەکەوێتە دەست نازییەکانی ئەڵمانیا و لە سێدارەی دەدەن، بەڵام فرێدی ئۆڤەرستینگی لەگەڵ خوشکەکەی رزگاریان دەبێت و تروس کاری هونەری دەکات و ژیاننامەی خۆی نوسییەوە و لەساڵی 2016دا کۆچیی دواییکرد.
بەڵام، فرێدی ئۆڤەرستینگ هاوسەرگیری لەگەڵ ئەندازیارێک کرد و بووە خاوەنی سێ منداڵ، کە لەئێستادا کوڕەزایەکی هەیە.
بی بی سی لە ناوەڕۆکی بڵاوکراوەکەیدا تیشکدەخاتە سەرئەوەی کە فرێدی ئۆڤەرستینگ لەکاتی گێڕانەوەی چیرۆکی ژیانی بەر لە مردنی، باسی لەوەکردووە کاتێک لەگەڵ خوشکەکەی و هاوڕێکەی ئەم کارانەیان کردووە، هەستی بە بێتاقەتی کردووە و زۆرجار گریاوە بەڵام سەرباری ئەمە هەر بەردەوام بوون چونکە بەراستی تۆمەتباری راستی بوون.
فریدی ئۆڤەرستینگ پێش ئەوەی گیانلەدەست بدات، لە خەڵتوەتگەی پیران لە هارلمی سەر بە ئەمستردام دەژیا و چەندین جار توشی جەڵتەی دڵ بووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی بی بی سی، لەساڵی ١٩٩٦ تروس دامەزراوەیەکی بەناوی هانی شافتی هاوڕێی دامەزراندوە.