لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ ئامادەكارییەكانی سوپای عێراق‌و ئەمریكا بۆ هێرشی سەر موسڵ بەردەوامە

ئامادەكارییەكانی سوپای عێراق‌و ئەمریكا بۆ هێرشی سەر موسڵ بەردەوامە

0 تێبینییەکان 14 بینینەکان

isisisئامادەكارییەكانی سوپای عێراق‌و ئەمریكا بۆ هێرشی سەر موسڵ بەردەوامەو بۆ ئەو مەبەستەی هێزی تایبەت ئامادەكراوە.

بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی “وڵ ستریت جۆرناڵ”ی ئەمریكی، عێراق‌و ئەمریكا دەستیانكردووە بەئامادەكاری بۆ هێرشكردنە سەر موسڵ‌و كۆنتڕۆڵكردنەوەی ئەو شارە لەژێر دەستی چەكدارانی داعش.

لەو بارەوە جەرنەراڵ لوید ئۆستن فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریكا بەڕۆژنامەكەی ڕاگەیاندووە “هێزی تایبەتی ڕاهێنراو ئامادەكراوە بۆ هێرشكردنە شاری موسڵ، هەروەها دەستكراوە بڕینی ئەو ڕێگەیانەی كە كەلوپەل‌و كەرەستەی سەربازی دەگەینە چەكدارانی داعش دەستیپێكردووە، ئەوەش بۆ ئەوەی توانای داعش لەكاتی هێرشكردنە سەر موسڵ لاوازبێت.

لەلایەكی ترەوە بەرپرسێكی عێراقی ڕاگەیاندووە “كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری موسڵ بەواتای كۆتاییهێنانی داعش لەعێراق دێت، ئەوەش بەهۆی گەورەی شاری موسڵ‌و پێگە جوگرافییەكەی”.

ئەمە لەكاتێكدایە ئێستا هێزەكانی پێشمەرگە لەشاری موسڵ نزیكبوونەتەوەو دوینێش بۆردوومانی ناو شاری موسڵ كراوە، ئەوەش پاش ئۆپەراسیۆنێكی چەند رۆژە لەباكووری شاری موسڵ.
شاری موسڵ لەمانگی شەشی رابردووەوە لەژێر كۆنترۆڵی چەكدارانی داعشدایەو بەپێی زانیارییەكان ئێستاش ئەو رێكخراوە ئامادەكاری كردووە بۆ ئەگەری هێرش بۆ سەر شارەكە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە