لەكۆنگرەیەكی هاوبەشی لەگەڵ وەزیری پەروەردەی هەرێم، محەمەد ئیقبال وەزیری پەروەردی عێراق بەڵێنیدا پرسی مووچەی مامۆستایانی هەرێم بباتە بەردەم حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق.
لەشاری هەولێر كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆ هەریەك لەوەزیری پەروەردی هەرێم و وەزیری پەروەردەی عێراق ئەنجامدرا و لەكۆنگرەكەدا وەزیری پەروەردی عێراق باسی لەپرسی مووچەی مامۆستایانی هەرێم كرد و بەڵینیدا ئەم بابەتە بخاتە بەردەم سەرۆك وەزیرانی عێراق.
محەمەد ئیقبال وەزیری پەروەردەی عێراق لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا رایگەیاند: زانیارییەكانی تایبەت بەنەبوونی موچەی مامۆستایانی هەرێمم پێگەیشتوە و كە گەڕامەوە بەغدا، ئەو پرسە لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، باس دەكەم.
ئەو دڵنیایدا لەوەی كە گفتوگۆكانی لەبارەی پرسی مووچەی مامۆستایانی هەرێم لەگەڵ حەیدەر عەبادی، ئەنجامی باشیان دەبێت.
لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی هەرێم داوای لەحكومەتی عێراق و رێكخراوە بیانییەكان كرد، لەبەر بارودۆخی سەختی دارایی هەرێمی كوردستان، زیاتر هاوكاری هەرێمی كوردستان بكەن.
سادق وتی :ئەركێكی زۆر قورس كەتووەتە سەر هەرێمی كوردستان، لەكاتێكدا پێشبینی ئەوەش دەكرێت لەگەڵ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی موسڵ ژمارەیەكی زۆری خێزان روو لەهەرێمی كوردستان بكەن، ئەمەش دووبارە كاریگەری نەرێنی لەسەر پرۆسەی پەروەردە لەهەرێمی كوردستان دەبێت.