
ئەبو لەیلا چەند رۆژێك لەمەوبەر لە گوندی قەلقەل لە سنوری شارۆچكەی مەنبەج برینداربوو، دواتر گەیەنرایە سلێمانی و ئەمڕۆش پاش مانەوەی بۆ چەند رۆژێك لە نەخۆشخانەی شار گیانی لەدەستدا.
ئه‌بو له‌یلا ناوی راستەقینەی فه‌یسه‌ل عه‌بدی بلال سهعدونە، ساڵی 1984 له‌دایكبووه له‌گوندی قهرهریشك له‌سنوری شاری كۆبانێ له‌رۆژئاوای كوردستان، له‌ساڵی 2005 رویكردووهته شاری مهنبهجو له‌وێ نیشته‌جێی بووه.
له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی ئاڵۆزییه‌كانی سوریا له‌ساڵی 2012 دا، یه‌كێك بووه لهدامهزرێنهری لیوای (جه‌بهه‌ت ئه‌لئه‌كراد)، دواتر كه‌تیبه‌كانی شه‌مش ئه‌لشه‌مال-یان دروستكردووه‌و فه‌رمانده‌ی ئه‌و هێزه بووه.
ئه‌بو له‌یلا، به‌شێوه‌یه‌كی كارا‌و هاوشانی شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)، به‌شداری شه‌ڕی كۆبانێی كردووه دژی چه‌كدارانی داعش.
هەڤاڵ جانۆ مستەفا یەكێك لەو شەڕڤانانەی كە بۆماوەی دوو ساڵ لەگەڵ ئەبو لەیلا لەبەرەی جەنگ بووە بە خەندانی وت “ئەبولەیلا ئاواتەكەی بەدیهات، ئەو زۆر بە تامەزرۆ بوو بۆ شەهید بون، لە دەستپێكی شۆرشی كۆبانێ ەوە دەورێكی باڵای هەبوو لەگەڵ هەڤاڵانی یەپەگەو یەپەژە” .
ئەبو لەیلا پێش برینداربونی بەسەختی لە میانەی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی شارۆچكەی مەنبەج كە بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا، دوو جاری دیكە بریندارببوو.
هەڤاڵ جانۆ وتی ” ئەبو لەیلا جارێك بە سوكی جارێكی تر بە سەختی برینداربووە، بەڵام ئەمجارە ئەوەندە برینەكەی سەخت بوو نەتوانرا بەداخەوە بگەڕێتەوە بۆ بەرەكانی جەنگ” .
برینەكەی ئەبو لەیلا بەهۆی فیشەكێكەوە بوو كە لەناو سەری مابووەوە، پزیشكەكانیش نەیان دەتوانی دەریبهێنن، بەو هۆیەشەوە توشی خوێنپژانی مێشك هاتبوو. ئه‌وه‌ش به‌پێی چه‌ند تویتێكی ره‌نج تاڵه‌بانی، شرۆڤه‌كار سه‌باره‌ت به كێشه سیاسی و ئه‌منییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ئیواره‌ی هه‌ینی رابردوو 3ی ئه‌م مانگه له‌هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه.
“ئەو فەرماندەیە زۆر بە جەرگ و چاونەترس بوو هەر پلانێكی سەربازی دانرابێت بۆ شوێنێك بێ هیچ كۆسپێك وەكو خۆی جێبەجێی كردووە”. هەڤاڵ جانۆ وایوت.

هەر دوای گیان لەدەستدانی ئەبو لەیلا، ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای سوریای دیموكرات بریاریدا ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی شارۆچكەی مەنبەج بكرێت بەناوی ئەبو لەیلاوە، ئەو ئۆپەراسیۆنەی ئەبو لەیلا تێیدا بەسەختی برینداربوو دواتر بەهۆیەوە گیانی سپارد.
هەر ئەمڕۆ هاوكات لەگەڵ شەهیدبوونی ئەبو لەیلا، ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج گوندی ئه‌بو قه‌لقه‌له‌ی ستراتیژی كۆنتڕۆڵكردەوە كە ئەبو لەیلا لەشەڕی رزگاركردنیدا بەسەختی بریندار كرا.
ئەبو لەیلا لەناو شەڕڤاناندا بەوە ناسرابوو كە ژیانێكی سادەی هەبوو، كەسێكی كۆمەلایەتی بوو، فەرماندەیەكی نەترس و بەورە بوو. تا رۆژی برینداربوونی بەسەختی لە سێی ئەم مانگە لەبەرەی پێشەوەی شەڕ بوو.
ئەسعەد شاوری كەسێكی نزیك لە خانەوادەكەی ئەبو لەیلا وتی “ئەو پێش شۆڕشی سوریا كەسێكی ئاسایی بوو بەڵام دواتر بووە یەكێك لەو فەرماندە قارەمانانەی كە رۆڵی بەرچاوی هەبوو لە رۆژئاوی كوردستان”.
ئەبو لەیلا لەدوای خۆی چوار كچی بەجێهیشتووە بەناوەكانی (لەیلا و سەرهەڵدان و رەهف و خوێندا ).
ئەسعەد شاوری دەڵێت “ئەبو لەیلا پێش شەهید بوونی بەڵێنی ئەوەی داوە كە هەر چوار كچەكەی بكاتە شەرڤان بۆ بەرگریكردن لە خاك و ناسنامەی خۆی”.
بەپێی نامەیەكی كە بۆ لەیلای كچی ناردووەو دەست خەندان كەوتووە، ئەبو لەیلا پێش شەهیدبوونی نوسیویەتی “ئاوایە ڕێگای ئێمە، ئاوایە ئەرکی ئێمە، ئەبێ کاربکەین، بجەنگین بۆ دواڕۆژی تۆ و مناڵەکانی تری وەک تۆ، بۆ ئەوەی کە گەورە بوون نەڵێن باوک و باپیرانمان هیچیان بۆ ئێمە نەکرد”.
هەروەها نوسیویەتی “من ئەجەنگم لە پێناو تۆ و هەموو مناڵەکانی وەک تۆ، بۆ ئەوەی لە داهاتوو بە ئازادیی و ئارامیی بژین لەسایەی شۆڕشێکی ئازاد و سوریای ئازاد.”
گیان لەدەستدانی ئەبو لەیلا تەنها لەسەر ئاستی رۆژئاوای كوردستان كاردانەوەی لێنەكەوتەوە، بەڵكو لەسەر ئاستی جیهانیش كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
بریت مەکگۆرک، نێردراوی تایبەتی باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمەریكا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئەمڕۆ لەچەند تویتێكدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر هاوخەمیی خۆی بۆ شەهیدبوونی ئه‌بو له‌یلا، دەربڕیوە و هەوڵ و شەهیدبوونی ناوبراوی لە کۆنترۆڵکردنەوەی شاری مەنبەجدا بەرز نرخاند.

ئامانجی رزگاركردنی مه‌نبه‌ج، بڕینی ده‌ستڕاگه‌یشتنی چه‌كدارانی نوێیه بۆ ناو داعش له‌خاكی سوریا به‌درێژایی سنوری توركیا، كه له‌مێژه داعش ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ی وه‌ك بنكه‌یه‌ك بۆ هاتوچۆكردنی چه‌كدارانی بیانی له‌ئه‌وروپاوه بۆ سوریا‌و به‌پێچه‌وانه‌وه به‌كارهێناوه.
بریت مەکگۆرک لە تویتێکی دیکەدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوامن لە پێشڕەوییەکانیان بۆ دابڕین و گەمارۆدانی چەکدارانی داعش لەناو شاری مەنبەجدا. شاری مەنبەج هێڵی سەرەکیی پشتیوانییە بۆ چەکدارانی رێکخراوەکە لە شاری رەققە و ئێستا لە دۆخێکی خراپدایە.
سەرچاوە:خەندان