لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن پرسەنامەیەک لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانەوە، بۆ هاوڕێ کریم ئەحمەد و خانەوادە تێکۆشەرەکەیان

پرسەنامەیەک لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانەوە، بۆ هاوڕێ کریم ئەحمەد و خانەوادە تێکۆشەرەکەیان

0 تێبینییەکان 21 بینینەکان

بۆ ئازیزانمان لە خانەوادەی هاوڕێ  کریم ئەحمەدی تێکۆشەر

هاوڕێ و دۆست و لایەنگر و ئەندامانی حزبی شیوعی

کۆچی دوایی هاوڕێمان (بەیان کریم ئەحمەد) لە دڵەوە نیگەرانی کردین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین، بەهیواین ئەوە دوا کۆستی هەموو لایەکمان بێت و بۆشایەک لەکاری خەبات و تێکۆشانی چینایەتی هاوڕێ بەیان جێیهێشتووە،بە ووزە و ئیرادە و کۆڵنەدان پڕیبکەینەوە .

هاوڕێ بەیان کریم ئەحمەد، یەکێک بوو تێکۆشەرانی رێگای ئازادی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگای عێراق و کوردستان،رۆڵێکی جدی هەبوو لە تێکشکاندنی کۆت و بەندە دواکەتووەکانی کۆمەڵگا بەسەر شان و گەردنی ژنان و ئافرەتان و تەواوی ژیانی خۆی تەرخانکرد بۆ لابردنی هەموو قەید و بەند و پلە دوویەک لەماف و ئازادییە فەردی و مەدەنییەکانی ژنان لەکۆمەڵگادا،بۆیە ناوی هەمیشە بە نەمری دەمێنێتەوە و مێژوویەکی پرشنگداری بۆ خۆی و هاوڕێیانی تۆمارکرد، ئێمە لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان وێرایی ئەوەی یەکێک لە خەباتکارەکانمان لەدەستدا،بەڵین دووپات دەکەینەوە بە درێژەدان بە کار و خەبات و ئامانجە بەرزە ئینسانیەکانی هاوڕێ بەیان، بۆ هەمیشە رێزی لێبگرین .

مەکتەبی سیاسی

 بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان

٢\٩\٢٠١٩

0 FacebookTwitterPinterestEmail