لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن شاندێكی بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان سەردانی پارتی پارێزگارانی كوردستانیان كرد

شاندێكی بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان سەردانی پارتی پارێزگارانی كوردستانیان كرد

0 تێبینییەکان 14 بینینەکان

شاندێكی بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان بەسەرۆکایەتی هاورێ مام خدر سکرتێری گشتی لە شاری هەولێر سەردانی پارتی پارێزگارانی كوردستانیان كرد و لەلایەن نەجات عومەر سورچی سەرۆكی پارت بەگەرمی پێشوازیانلێكرا.

لەدیدارێکی دۆستانەدا باردودۆخی سیاسی کوردستان و عێراق  تاوتوێکرا و تیشک خرایە سەر دوایین ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەکە و جیهان و کاریگەری لەسەر خەڵکی کوردستان و ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان یەکێکیتر بوو لە تەوەری دانیشتەکان .

لەکۆتاییدا جەخت لەسەر پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوولا کرایەوە و وەفدی میوان بەگەرمی بەڕێکران

0 FacebookTwitterPinterestEmail