لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە:

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە:

0 تێبینییەکان 13 بینینەکان
بەداخێکی زۆرەوە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە( ١٧\١١\٢٠٢٢) خانوویێکی سێ نهۆمی بەهۆی ”تەقینی تانکی غازەوە” تەقییەوە بە تەواوی رووخا کە بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا 12 کەس گیانیان لەدەستداوە و 12 کەسی دیکەش برینداربوون کە دووانیان لە تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سلێمانین.
 
ئەم رووداوە نیگەران و خەمباری کردین و هاوخەمی خۆمان بۆ خانەوادە و کەسوکار و هاوڕێیانی قوربانیەکان رادەگەیەنین ، هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین و ئومێدەوارین دەزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچوونی وورد بکەن کە چیتر گیانی رۆڵەکانمان لەکارەساتی ئاوا تراژیدیایی نەبێتە قوربانی، بەتایبەت ئەو جۆرە رووداوانە چەند جارێکە لە شارەکە روودەدات و زیان و قوربانی لێدەکەوێتەوە .
 
 
ناوەندی سلێمانی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
 
١٨-١١-٢٠٢٢
0 FacebookTwitterPinterestEmail