ئه‌مه یه‌كێكه له دروشمه‌كانی گردبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دانه‌مه‌زراوانی به‌شه پزیشییه‌كانی سلێمانی كه له جه‌وهه‌ردا دروشم و جیهانبینییه‌كی ڕادیكاڵ و شۆڕشگێڕانه‌یه و به شێكه له به‌دیل و ئه‌ڵته‌رناتیڤیكی گه‌وره‌تر بۆ هه‌موو دانیشتووانی كۆمه‌ڵگای كوردی و جیهان له كه‌رتی ته‌ندروستی و هه‌موو كه‌رته‌كانی دیكه‌دا. لێره‌وه به پێویستی ده‌زانم چه‌ند خاڵێكی دیكه له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و دروشمه گرنگه بخه‌مه‌ڕوو:
1. پێویسته هه‌موو دانه‌مه‌زراوانی به‌شه‌كانی دیكه‌ش به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو بێنه ده‌ره‌وه و له هه‌ر جێگایه‌كدا بۆیان ده‌كرێت ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن.
2. به‌رده‌وامیدان به‌م جۆره ناڕه‌زایه‌تییانه و گرتنه‌به‌ری هه‌نگاو و میكانیزمی دیكه‌ی پراكتیكی بۆ گه‌شتن به‌و ئامانجه.
3. ڕێگه‌گرتن له هه‌موو كرده‌یه‌كی ئۆپۆتیونیستی به تایبه‌ت له حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و ئۆپۆزیسیۆنه‌وه بۆ به‌لارێدا بردنی داواكاری و ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندانه‌كه و ئامانجه‌كانی.
4. به‌حیزبیكردنی سه‌رجه‌م سه‌ندیكاكان و مه‌یله‌كانیان له ماوه‌ی نیوسه‌ده‌دا و خیانه‌تكردن له ماف و داخوازییه‌كانی خه‌ڵك، وایكردووه هیچ متمانه‌یه‌ك به‌و سه‌ندیكایانه نه‌مینێت. بۆیه دامه‌زراندنی سه‌ندیكای سه‌ربه‌خۆ و داكۆكیكار له خه‌ڵك و مافه‌كانی، له خودی ئه‌م ناره‌زایه‌تییانه خۆیه‌وه جارێكی‌تر دروست بكرێته‌وه.
5. له‌به‌رئه‌وه‌ی به دامه‌زراندنی ئه‌م ده‌رچووانه نه‌خۆشخانه گشتییه‌كان ده‌بوژێنه‌وه و خه‌ڵك به گشتی له كه‌رتی ته‌ندروستیی گشتی و خزمه‌تگوزاریی گشتی سودمه‌ند ده‌بن، بۆیه پێویسته ستافی نه‌خۆشخانه گشتییه‌كان و خه‌ڵكیش پاڵپشتیی خۆیان له‌ڕێگه‌ی دروستكردنی فشاری جۆراوجۆره‌وه ده‌رببڕن.
6. پێویسته خه‌لك به گشتی و له‌ناو هه‌موو گه‌ڕه‌ك و سه‌ر شه‌قام و شوێن كاره‌كاندا و له هه‌موو جێگه‌یه‌كه‌وه بێنه ده‌ره‌وه و ناڕه‌زایه‌تییه‌كی خۆیان له‌ڕێگه‌ی میكانیزمی كاریگه‌ره‌وه له‌به‌رامبه‌ر به تایبه‌تیكردنی كه‌رته‌كان و زیادكردنی باجه‌كاندا به‌یان بكه‌ن و خۆیان ڕێكبخه‌ن كۆلنه‌ده‌ن له داخوازییه‌كانیان.
دانه‌مه‌زراندنی ده‌رچووان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به زۆریی ڕێژه‌ی فه‌رمانبه‌ری حكومییه‌وه نییه و خه‌ڵك نابێت پاشه‌كشه‌ی لێبكات. به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی به به‌تایبه‌تیكردنی هه‌موو كه‌رته‌كانه‌وه هه‌یه تاكو كه‌رتی تایبه‌ت زیاتر گه‌شه بكات، كه ئه‌مه به دڵنیاییه‌وه بارودۆخی خه‌ڵك و چینی ناوه‌ڕاست و خواروی كۆمه‌ڵگا خراپتر ده‌كات. كه‌رتی تایبه‌ت ده‌وڵه‌مه‌ندتركردنی زیاتری ده‌وڵه‌مه‌ندان و هه‌ژارتركردنی هه‌ژارانه. حكومه‌ت و په‌رله‌مانیش هیچ نین جگه له‌و ده‌زگایانه نه‌بێت كه كاروباری كۆمپانیاكان و ده‌وڵه‌مه‌ندان به‌ڕێوه ده‌به‌ن. هه‌موو ئه‌م چه‌رمه‌سه‌رییه‌ش كه دروستكراوه په‌یوه‌سته به پڕۆژه‌ی نیولیبرالیزم و هه‌یمه‌نه‌ی سه‌رمایه‌ی ئیمپریالی و بانكه جیهانییه‌كانه‌وه كه وه‌كو مه‌رجێك حكوومه‌ته ناوه‌ندیی و هه‌رێمایه‌تییه‌كان چوونه‌ته ژێر باریه‌وه و پێویسته لێی بێنه ده‌ره‌وه كه هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ته‌نیا به خه‌باتی خه‌ڵك ده‌كرێت، نه‌ك ده‌سه‌ڵات كه سی ساڵه خه‌ڵك ده‌چه‌وسێنێته‌وه و نه‌ك ئۆپۆزیسیۆنێك كه له خاڵی یه‌كه‌می به‌یاننامه‌كه‌ی دوێنێیاندا ده‌ڵێن پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆمان له‌گه‌ل یه‌كێتی و پارتیدا به‌هێزتر بكه‌ین.