زه‌ماوه‌ندی هاوسه‌رگیری له‌زۆر وڵات و كۆمه‌ڵگه‌دا بایه‌خێكی زۆری پێده‌درێت، به‌ڵام له‌ناو خه‌ڵكی خۆرهه‌ڵات زۆر گرنگتره و تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه، یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ش سه‌لامه‌تی په‌رده‌ی كچێنی و پاكیزه‌یی بوكێیه كه پێشتر سێكسی له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌كردوه.
تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی راپۆرتێكی له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌سات و نه‌هامه‌تییانه بڵاوكردوه‌ته‌وه كه به‌هۆی په‌رده‌ی كچێنییه‌وه به‌سه‌ر خانماندا هاتووه و ده‌ڵێت: له كۆمه‌ڵگه‌كانی خۆرهه‌ڵاتدا، په‌رده‌ی كچێنی و دڕاندنی ئه‌و په‌رده‌یه له شه‌وی بوكێنیدا، سه‌نگی خۆی هه‌یه و ده‌بێته بنه‌ما بۆ ژیانێكی خۆشی هاوسه‌ری، به‌ڵام چه‌ند خانمێك كه بۆ تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی قسه‌یان كردوه، ده‌ڵێن ئه‌و شه‌وه‌یان لێبووه‌ته دێوه‌زمه و كاریگه‌ریی زۆر خراپی له‌سه‌ر ژیانیان به‌جێهێشتووه.
خانمه‌كان ده‌ڵێن: نه‌بونی رۆشنبیریی سێكسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ر له یه‌كه‌م شه‌وه‌وه كاریگه‌ریی له ژیانی هاوسه‌ریان كردوه، ئه‌وان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له یه‌كه‌م هه‌نگاویان بۆ چونه‌ناو ژیانێكی نوێ سوكایه‌تی به هه‌ست و سۆزیان كراوه، ده‌شڵێن له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا ده‌ژین كه تیایدا هیچ گوێ به‌و كێشانه نادرێت كه زاوا دروستی ده‌كات، به‌ڵكو كۆمه‌ڵگه ته‌نها چاوی له‌سه‌ر بوكێ و پاكیزه‌یی بوكێ و ئه‌و پارچه گۆشته‌یه كه پێی ده‌وترێت په‌رده‌ی كچێنی.
تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له قوربانییه‌كانی په‌رده‌ی كچێنی به نازناوی سومه‌یه سازكردوه و بڵاویكردوه‌ته‌وه: سومه‌یه-ی ته‌مه‌ن 23 ساڵ كچێكه كه شه‌ڕێكی زۆری له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا ده‌كرد تا شوو به ئیبراهیم-ی خۆشه‌ویستی بكات، ئه‌وان نه‌یانده‌ویست كچه‌كه‌یان شوو به‌و كوڕه بكات، به‌ڵام ئه‌م سوربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیبراهیم سوارچاكی خه‌ونه‌كانیه‌تی و ئه‌و كوڕه‌یه كه هه‌موو كچێك ئاواتی بۆ دهخوزاێت، كه‌چی كه شووی پێكرد، خێراترین شۆك لێی دا و ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی نه‌ده‌كرد له ئیبراهیم، رووی دا، له‌و شه‌وه‌دا ئیبراهیم گومانی له په‌رده‌ی كچێنی سومه‌یه كرد و هه‌ر له‌و شه‌وه‌شدا ئیتر خۆشه‌ویستی له‌دڵی سومهیهدا نه‌ما.
سومه‌یه خوێندكاری كۆلێژی ئاداب به‌شی زمانی عه‌ره‌بی بوو له زانكۆی دیمه‌شق له سوریا، به‌ڵام ته‌واو هۆگری ئیبراهیم ببوو، ئه‌و ئیبراهیمه‌ی كه به‌ڵێنی پێدابوو دوای هاوسه‌رگیری كه‌شێكی وای بۆ بڕه‌خسێنێت خوێندنه‌كه‌ی ته‌واو بكات و رێگه بدات ببێته خاوه‌ن بڕوانامه‌ی خۆی.
ماڵی سومه‌یه له‌وه ناڕازی بوون كه ئیبراهیم ماڵی جیای بۆ ناكات و هێشتا سومهیهش خوێندكاره و خوێندنه‌كه‌ی ته‌واو بكات باشتره، كه‌چی سومه‌یه له‌سه‌ر گفت و به‌ڵێنه‌كانی ئیبراهیم، پێی له كه‌وش نابوو و ته‌حه‌دای هه‌موانی ده‌كرد و به بیانوی خێزانه‌كه‌ی بڕی و پێی وتن: “ئاماده‌م له‌گه‌ڵ دایكی ئیبراهیم بژیم و ئه‌ویش وه‌ك دایكم وایه و رێزی ده‌گرم”.
له یه‌كه‌م شه‌وی بوكێنیدا، سومه‌یه یه‌كه‌م شۆكی بینی و وه‌ك خۆی گێڕاویه‌تیه‌وه: “دوای ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌م هاته ژوره‌وه، هیچ كاتێكی پێ نه‌دام تۆزێك پشوو بده‌م، یه‌كسه‌ر هه‌وڵیدا بمكات به ژن و چه‌ند پێی بكرێت به‌خێرایی په‌رده‌ی كچێنیم بدڕێنێت، بیانوه‌كه‌شی ئه‌وه بوو كه زۆری خۆشده‌وێم”.
ده‌شڵێت: ” سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆر ماندوو بووم، زۆر ئاسانكار و هاوكاری ئیبراهیم بووم، داواكه‌ی ئیبراهیمم قبوڵ كرد، به‌ڵام له‌چاوتروكانێكدا عه‌شق و خۆشه‌ویستی كۆتایی هات، ده‌موچاوی ئیبراهیم یه‌كسه‌ر گۆڕدرا و به‌بێ هیچ گومان و دوودڵی و بیركردنه‌وه‌یه‌ك پێی وتم: ئه‌وه چییه بۆچی خوێن نایه‌ت؟”
تۆڕی بی بی سی روینكردوهتهوه كه له شه‌وی بوكێنیدا هه‌ندێكجار خوێنبه‌ربون رونادات، هاتنی خوێن و لابردنی په‌رده‌ی كچێنیش له كه‌سێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه جیاوازه، به‌وته‌ی پسپۆڕان مه‌رج نییه په‌رده‌ی كچێنیی هه‌موو كچێك بدڕێت و ئه‌وه لای هه‌موو كچێك وه‌ك یه‌ك نییه.
پسپۆڕان ده‌ڵێن چه‌ند جۆرێك په‌رده‌ی كچێنی هه‌یه: هه‌ندێكیان به نه‌شته‌رگه‌ری نه‌بێت لانابرێن، هه‌ندێكیشیان ئه‌وه‌نده ته‌نكن كه به‌بێ هیچ خوێنبهربونێك لاده‌چن، هه‌ندێك كچیش هه‌ن هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تدا به‌بێ په‌رده‌ی كچێنی له‌دایك ده‌بن، یان له‌وانه‌یه له منداڵی‌دا به‌هۆی توشبون به روداوێك یان كه‌وتنێك په‌رده‌ی كچێنیان نه‌مێنێت.
با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ لای سومه‌یه، كه سومه‌یه مێرده‌كه‌ی به‌وجۆره ده‌بینێت، ده‌ڵێت: “له‌وكاته‌دا هه‌ستم ده‌كرد نیگا و تهماشاكردنهكهی ده‌ڵێی خه‌نجه‌ره ده‌چێت به دڵمدا، سه‌یركردنه‌كه‌ی كوشتمی به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی پێی بزانێت، ته‌نانه‌ت نوتقی له‌خۆی بڕیبوو و هیچ قسه‌ش له‌گه‌ڵ نه‌ده‌كردم، به‌جۆرێك پشتگوێی خستم ئه‌توت تاوانبارم و چاوه‌ڕوانی دادگایی كردنم”.
ئه‌و به‌رده‌وامه و ده‌ڵێت: “پێش هاوسه‌رگیری زۆر شتمان باس كرد ته‌نانه‌ت باسیشمان له شه‌وی بوكێنی كرد كه ده‌بێت خۆشترین شه‌و بێت، به‌هۆیه‌وه وا هه‌ستمان ده‌كرد زۆر شت ده‌ره‌باره‌ی یه‌كتر ده‌زانین، به‌ڵام ته‌نها له‌به‌ر په‌رده‌ی كچێنی و پاكیزه‌یی، هه‌موو ئه‌مانه له چاوتروكانێكدا نه‌مان”.
سه‌ره‌ڕای دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره روداوانه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا، به‌ڵام سومه‌یه هه‌رگیز به‌خه‌یاڵیدا نه‌ده‌هات ئه‌و كێشه‌یه توشی خۆی بێت، چونكه له‌و بڕوایه‌دابوو كه بیركردنه‌وه‌ی گه‌نجی ئێستا له هی پێشوو جیاوازه و گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه، واشیدهزانی كه ده‌ستگیرانه‌كه‌ی رۆشنبیر و كراوه‌یه و هیچ نه‌بێت خوێندكاری زانكۆیه و كه‌سێكی تێگه‌یشتوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی توشی شۆكی كرد ئه‌وه‌بوو كه ئیبراهیمی ده‌ستگیرانی داوای لێ‌كرد سبه‌ینێ بچن بۆلای پزیشك تا له په‌رده‌ی كچێنییه‌كه‌ی دڵنیا ببێته‌وه.
پشكنین بۆ په‌رده‌ی كچێنی و پاكیزه‌یی كچان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می كۆن، هۆكاره‌كانی په‌نابردن بۆ پشكنینی پاكیزه‌یی و رێگاكانی پشكنینه‌كه به چه‌ند جۆرێكه، به‌ئێستاشه‌وه هه‌ندێك كۆمه‌ڵگه هه‌ن له شه‌وی بوكێنیدا ئاهه‌نگ بۆ لابردنی په‌رده‌ی كچێنی ده‌گێڕن و سه‌رچه‌فه خوێناوییه‌كه‌ی ئه‌و شه‌وه پیشانی خزم و كه‌سی بوك و زاوا ده‌ده‌ن و شانازیی پێوه ده‌كه‌ن.
تۆڕی بی بی سی باسی لهوهكردوه كه دانانه‌وه‌ی په‌رده‌ی كچێنی به نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ساده و ساكار ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت چه‌ند دهیهیهكیشه له چین په‌رده‌ی ده‌ستكرد هه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كچێك به‌ناوی رۆزانا بۆ په‌رده‌پۆشكردنی سێكسه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا په‌نای بۆ برد و دواتریش لێی جیابووه‌وه، زۆرێكیش هه‌ن كه هه‌ر به‌هۆی په‌رده‌ی كچێنییه‌وه چاره‌نوسێكی تاریك به‌رۆكی گرتون و له‌ژێر ناوی “شه‌ره‌ف”دا كوژراون.
كه بۆ رۆژی دوای یه‌كه‌م شه‌وی بوكێنی سومه‌یه سه‌ردانی پزیشكی كرد، پزیشكه‌كه دۆخه‌كه‌ی هێوركردهوه و دڵنیای كردنه‌وه كه هۆكاری ئه‌وه‌ی خوێ نه‌هاتووه، ئه‌وه‌یه كه په‌رده‌ی كچێنیی سومه‌یه ئه‌ستوره و هه‌روا به ئاسانی و به سهرجێگاییهك به‌ته‌واوی لاناچێت، مه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ له‌دایكبونی یه‌كه‌م منداڵدا په‌رده‌كه به‌ته‌واوی لابچێت.
كه ئیبراهیم ئه‌مه‌ی بیست، ئاهێكی به به‌ردا هاته‌وه و دڵی ئاوی خوارده‌وه و ره‌نگێكی به روودا هاته‌وه، به‌ڵام پاش چی، تازه كارله‌كار ترازابوو، چونكه سومه‌یه پێشتر بڕیاری جیابونه‌وه‌ی دابوو و ده‌یویست تا زووه ته‌ڵاقی خۆی وه‌ربگرێت.
سومه‌یه ده‌ڵێت: “له‌وكاته‌وه‌ی مێرده‌كه‌م بینی ئاوا بیرده‌كاته‌وه، ئیتر وه‌ك كه‌سێكی نامۆ بوو لام، ده‌ترسام ئه‌ویش بچێته پاڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی ناو كۆمه‌ڵگه په‌رده‌ی كچێنییان لا هه‌موو شتێكه، به‌ڵام چیتر گوێم به‌وه نه‌ده‌دا چۆن بیرده‌كاته‌وه، وام دانابوو كه باشتره هه‌موو شتێكی لێ چاوه‌ڕوان بكه‌م، ئه‌و بتوانێت ئه‌و ساڵانه‌ی رابردومان له‌به‌ر په‌رده‌ی كچێنی به چاوتروكانێك بسڕێته‌وه، دیاره متمانه‌ی نییه و شاوی ئه‌وه نییه ژیانی خۆمی بده‌مه ده‌ست”.
سومه‌یه تۆزێك له قسه‌كردن وه‌ستا و ئینجا ده‌ستیپێكرده‌وه و وتی” به‌ڕاستی نازانم له‌دوای یه‌كه‌م شه‌وی ژن و مێردایه‌تی كه به‌وجۆره به‌سه‌رم برد، چۆن باس له هه‌ست و دۆخی ئێستای خۆم بكه‌م، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكی منی له توانا و سیفاتی باشه به په‌رده‌یه‌كی كچێنی گۆڕییه‌وه، چیتر نه‌مده‌توانی له‌گه‌ڵیدا بژیم، دواجار منیش مر‌ۆڤم نه‌ك په‌رده‌یه‌ك له گۆشت”.
له‌وكاته‌وه باری ده‌رونیی سومه‌یه به‌ره‌و خراپتر رۆیشت، حه‌زی به بینینی كه‌س و چونه‌ده‌ره‌وه بۆ هیچ شوێنێك نه‌ده‌كرد، وه‌ك خۆشی ده‌ڵێت هه‌ر بۆ موجامه‌له و نواندن رۆڵی ژنی بۆ ئیبراهیم ده‌بینی و ناچار بوو وا بكات ئیبراهیم له‌خۆی رازی بكات.
بی بی سی ئاشكرایكردوه كه له ماوه‌ی سێ مانگدا سومه‌یه ته‌نها سێ جار سه‌رجێگایی له‌گه‌ڵ ئیبراهیم كرد،ه، ئه‌ویش به خواستی سومه‌یه خۆی نه‌بووه و به‌ناچاری بووه، له‌وباره‌یه‌شه‌وه سومه‌یه وتویه‌تی: ئه‌وكاته‌ی ده‌ستی بۆ ده‌بردم، حه‌زم ده‌كرد لێی رابكه‌م، حه‌زم لێی نه‌بوو، هه‌ستیشم به‌هیچ نه‌ده‌كرد، چونكه هه‌ر له شه‌وی بوكێنیدا ئه‌و خۆشه‌ویستییه له ناخمدا مرد كه بۆی هه‌مبوو، خواخوام بوو زوو ته‌واو بێت و لێم دووربكه‌وێته‌وه.
سومه‌یه به راشكاوی وتویه‌تی: “ئه‌و كاته‌ی سێكسم له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ده‌كرد خۆم به سۆزانی ده‌هاته به‌ر چاو، چونكه سێكسه‌كه له خۆشه‌ویستییه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتبوو، به‌ڵكو ئه‌ركێكی سه‌رشانم بوو ده‌بوایه بمكردایه”.
سومه‌یه تاكه حاڵه‌تی ناو كۆمه‌ڵگه نییه، به‌ڵكو زۆرێكی دیكه‌ی وه‌ك سومه‌ییه له پشت ده‌رگا داخراوه‌كانه‌وه هه‌ن و له‌به‌ر لۆمه‌ی كۆمه‌ڵگه نایانه‌وێت باس له حاڵی خۆیان بكه‌ن، ئه‌وه‌ش مه‌ترسیی خۆی هه‌یه، چونكه ئه‌وان نازانن به كپكردنی ئه‌و كێشانه و شاردنه‌وه‌یان، دواتر نه‌هامه‌تی دوچاری منداڵ و خانه‌واده‌كانیان ده‌بێت.
بوك و زاوا چۆن خۆیان بۆ شه‌وی بوكێنی ئامادە بكه‌ن؟
ئه‌مه‌ل حامد، خانمه پسپۆڕی بواری ده‌رونی به بی بی سی راگه‌یاندوه: هێوركردنه‌وه‌ی باری ده‌رونیی خانمان و ئامۆژگاریكردنیان بۆ شه‌وی بوكێنی، رۆڵی خۆی ده‌بێت، به‌ڵام نه‌ك بوك و نه زاوا ئه‌وه به هه‌ند وه‌رناگرن سه‌ردانی پسپۆڕێكی ده‌رونی بكه‌ن، هۆكاره‌كه‌ش نه‌ریته هه‌ڵه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌وه‌یه كه نه‌یهێشتووه ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و شه‌وه بكرێت و ئه‌و دوو كه‌سه سه‌ردانی پزیشكی ده‌رونی بكه‌ن.
ئه‌و خانمه پسپۆڕه ده‌ڵێت: ئاماده‌بون له دانیشتنه ده‌رونییه‌كان زامنی ژیانێكی خۆشگوزه‌ران ده‌كات و دا ده‌كات گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن ببێته بنه‌مای ئه‌و ژیانه، بۆیه پێویسته هه‌م بوك و هه‌م زاواش راوێژ به پزیشكی ده‌رونی بكه‌ن و گوێ له ئامۆژگارییه به‌سوده‌كان بگرن و پێشبینی بۆ ئه‌و كێشانه بكه‌ن كه له شه‌وی یه‌كه‌می پێكه‌وه‌ژیانیان توشیان ده‌بێت، ده‌شبێت بزانن چۆن خۆیان لهوكێشانه رزگار ده‌كه‌ن و هه‌ر پرسیارێكیان هه‌بوو بیكه‌ن ئه‌گه‌ر پرسیاره‌كه زۆر تایبه‌تیش بێت هه‌ر له نزیكبونه‌وه‌یان له یه‌كتر یان چۆنێتی لابردنی په‌رده‌ی كچێنی، تا بتوانن شه‌وێكی پڕله‌خۆشی به‌سه‌ر به‌رن نه‌ك شه‌وێكی پڕ ئازار.
خانمه پسپۆڕه‌كه رونیكردوه‌ته‌وه كه پیاوان وا ده‌ریده‌خه‌ن زۆر شت له‌سه‌ر ژن و نه‌فسیه‌ت و جه‌سته‌ی ژن و شه‌وی بوكێنی ده‌زانن، به‌ڵام دووباره‌بوونه‌وه‌ی كێشه‌كان له‌و شه‌وه‌دا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر ژن نازانن، پێشی وایه كه كێشه‌كان كه‌ڵه‌كه بوون، دواتر ده‌ته‌قنه‌وه‌و ئینجا ئه‌وه‌نده ئاڵۆز ده‌بن كه چاره‌سه‌ر ناكرێن، بۆیه پێویسته به‌وته‌ی ئه‌مه‌ل حامد پێش هاوسه‌رگیری بوك و زاوا خۆیان بۆ ژیانێكی نوێ ئاماده بكه‌ن كه لێكگه‌یشتن و متمانه و گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا ببێته بنه‌ما بۆ ئه‌و ژیانه.

بی بی سی پرسیاری له 20 پیاو كرد كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 20 بۆ 45 ساڵیدا بووه و له‌نێویاندا هه‌بووه هاوسه‌رگیریی كردوه و هه‌شبووه ره‌به‌ن بوون، ئه‌و 20 پیاوه كه‌سانی ئه‌كادیمی و پزیشك و مامۆستاشی تێدا بووه و خۆیان به كه‌سی كراوه و بیرفراوان له په‌یوه‌ندییه‌كاندا زانیووه.
بی بی سی پرسیاری ئه‌وه‌ی لێكردون كه ئایا ئه‌گه‌ر له یه‌كه‌م شه‌وی گه‌رموگوڕی بوكێنیدا توشی كێشه‌ی په‌رده‌ی كچێنی و پاكیزه‌یی كچ بن و بینیان هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ پاكیزه‌یی نییه، كاردانه‌وه‌یان چی ده‌بێت؟ له وه‌ڵامدا زۆربه‌یان وتویانه بینینی په‌ڵه و دڵۆپه خوێن به‌ڵگه‌ی پاكیزه‌یی كچانه و ئه‌گه‌ر ئه‌وه بینرا، ئه‌وا ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ژیانێكی خۆش كه ده‌ستپێكی ئه‌و ژیانه له‌سه‌ر بنه‌مای متمانه و لێكگهیشتندهبێت.
سومه‌یه داوای جیابونه‌وه ده‌كات
دوای تێپه‌ڕبونی چه‌ند مانگێك، سومه‌یه به راشكاوی به ئیبراهیمی مێردی وت چیتر نایه‌وێت چیتر له‌گه‌ڵیدا بژی و پێی وت بڕیارێكه داویه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی نییه، سومه‌یه ده‌یوت چیتر ناتوانێت له‌ژیانێكی پڕ له گومان و بێ متمانه‌ییدا بژی، ژیانێك كه هه‌ر له یه‌كه‌م شه‌وی بوكێنییه‌وه خۆشه‌ویستی و هۆگربونی تێدا نه‌ما، سومه‌یه به‌بیر ئیبراهیمی هێنایه‌وه كه چۆن له شه‌وی بوكێنیدا به‌هۆی په‌رده‌ی كچێنیهكهیهوه سوكایه‌تیی پێ كردوه و وه‌ك به‌ردێكی بێ هه‌ست ته‌ماشای كردوه.
سومه‌یه ده‌ڵێت: كه وام وت، ئیبراهیم توشی شۆك بوو و وتی: وه‌ك پیاو مافی خۆمه له پاكیزه‌یی ژنه‌كه‌م دڵنیا ببمه‌وه و بزانم كه پێش من سێكسی نه‌كردوه، ئیبراهیم به سومه‌یه‌ی وت: “هه‌رگیز ته‌ڵاقت ناده‌م، باشتره عاقڵ بیت و واز له‌م قسانه بهێنێت، ئه‌گینا ئه‌نجامه‌كه‌ی په‌شیمانی ده‌بێت”.
سومه‌یه درێژه‌ی به قسه‌كانی دا و وتی: “كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان پێوه‌ری دژیه‌كی تێدایه، له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ئاساییه پیاو پێش هاوسه‌رگیری سه‌ركێشیی سێكسی بكات و به ئاره‌زوی خۆی رابوێرێت، ئه‌مه بۆ ئه‌وان قبوڵكراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژنێك پێش شوكردن ئه‌و كاره بكات، كه‌مترین سزا كوشتن ده‌بێت، وتیشی: مێرده‌كه‌ی منیش له‌و جۆره پیاوانه‌یه كه ئاوا بیرده‌كه‌نه‌وه”.

به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی بی بی سی، خانه‌واده‌ی سومه‌یه رازی نابن كچه‌كه‌یان له ئیبراهیم جیابێته‌وه و وتویانه ئه‌و بیانه‌وه‌ی تۆ بۆ جیابونه‌وه هه‌یته، شتێكی بێ به‌هایه، به‌ڵام دواجار سومه‌یه له مانگی حوزه‌یرانی 2018ه‌وه خاكی سوریای به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا جێهێشت و وازی له ئیبراهیم هێنا.
جومانه – 20 ساڵ چاوه‌ڕوانی ته‌ڵاقێك بوو
جومانه‌ی ته‌مه‌ن 45 ساڵ، زۆربه‌ی ژیانی له‌ناوچه‌ی ئه‌لباب له شاری حه‌له‌ب له سوریا به‌سه‌ر بردوه، جومانه به تۆڕی بی بی سی وتوه: ماوه‌ی 20 ساڵ چاوه‌ڕوان بووه تا ته‌ڵاق له مێرده‌كه‌ی وه‌ربگرێت.
له ساڵی 2016ه‌وه جومانه له شاری برۆكسل له نه‌رویج ده‌ژی و سه‌باره‌ت به چیرۆكی ژیانی خۆی به بی بی سی وتوه: “ته‌مه‌نم 19 ساڵ بوو كه باوكم بڕیاریدا به‌بێ ره‌زامه‌ندیی خۆم بمدات به ئامۆزاكه‌م، من حه‌زم له شوو نه‌بوو، عاشقی خوێندن بووم، به‌ڵام دواجار قایلیان كردم به‌وه‌ی كه‌سێكی گونجاوه و راسته ئێستا خۆشت ناوێت، به‌ڵام خۆشه‌ویستی دروست ده‌بێت.”
به‌پێی نه‌ریتی هه‌ندێك خێزانی موحافزكار به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار، ده‌بێت له شه‌وی بوكێنیدا گه‌وره‌ی خێزانه‌كان به ژن و پیاوه‌وه چاوه‌ڕوانی لابردنی په‌رده‌ی كچێنی بن و له پاكیزه‌یی بوكێ دڵنیا ببنه‌وه.
جومانه ئه‌وه‌نده به بێتاقه‌تی قسه‌ی ده‌كرد ئه‌توت ئه‌وه‌ی له شه‌وی بوكێنیدا به‌سه‌ری هاتووه ئێستا رویداوه و وتی: “ده‌رگاكه‌مان له‌سه‌ر داخرا و داوامان لێكرا په‌له بكه‌ین، چونكه گه‌وره‌ی خێزانه‌كانمان له ده‌ره‌وه چاوه‌ڕوانی هه‌واڵه خۆشه‌كه بوون”.
ده‌شڵێت: “شته‌كه بۆ من زۆر ناخۆش بوو، مێرده‌كه‌م هیچ قسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌ده‌كردم، به‌ڵكو خه‌می ئه‌وه‌ی بوو خێرا ئه‌ركه‌كه ته‌واو بكات، منیش هه‌م له ترسا و هه‌م له‌وه‌شدا ده‌له‌رزیم كه حه‌زم لێی نه‌بوو”.
جومانه باس له شتێكی كتوپڕ ده‌كات كه بۆ ئه‌و كاره‌سات بوو و وتی: “ئه‌وه‌ی نه‌ده‌بوو روو بدات، رویدا، سه‌ره‌ڕای ئازاری ده‌رونی و جه‌سته‌ییم، مێرده‌كه‌م جگه له‌و ده‌ركه‌وتنی ئه‌و دڵۆپه خوێنانه، خه‌می هیچی تری نه‌بوو، له به‌ختی خۆم ئه‌و شه‌وه هیچ خوێنم لێ هات، ئه‌ویش ئیتر ئارامی نه‌ما و به ده‌نگێكی به‌رز بێده‌نگیی شه‌وی شكاند و هاواری كرد “خوێنی لێ نایه‌ت”، ئه‌مه‌ی وت و ئینجا هه‌رچی قسه‌ی ناشرین بوو پێی وتم، چاوه‌كانی وه‌ك چاوی بكوژێك سور ببوونه‌وه و به‌ده‌ست خۆی بوایه له‌وكاته‌دا دهیسوتاندم”.
جومانه لاڵ بوو
به‌هۆی ترس و به‌هۆی ئه‌و شۆكه‌ی توشی بوو، جومانه بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك نوتقی نه‌كرد و قسه‌ی بۆ نه‌ده‌كرا، ئه‌وان خه‌می جومانهیان نه‌بوو، به‌ڵكو خه‌می په‌رده‌كه‌یان بوو، بۆیه هه‌ر ئه‌و شه‌وه بردیان بۆلای پزیشكێك تا له پاكیزهیهكهی دڵنیا ببنه‌وه.
جومانه ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت، ئه‌وه‌نده‌م بیره كه پزیشكه‌كه ده‌ستی به دڵنه‌وایی و هێوركردنهوهم كرد و ئه‌وه‌نده په‌رۆشم بوو ئه‌توت باوكمه، ئینجا به قسه‌ی توند و ره‌ق مێرده‌كه‌می سه‌رزه‌نشت كرد و پێی وت “بۆچی وات له‌م كچه كردوه؟”
وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، له‌دوای ئه‌و شه‌وه‌وه هه‌ر به رقه‌وه له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا ژیا و ئیتر ده‌یویست جیا ببێته‌وه، به‌ڵام وه‌ك چۆن یه‌كه‌م شه‌وی بوكێنی كه‌س له پشتی نه‌بوو، له جیابونهوهكهشدا كه‌س پشتیوانیی نه‌كرد و به‌ناچاری ماوه‌ی 20 ساڵی پڕ له كێشه و غه‌می له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا به‌سه‌ر برد.
جومانه به بی بی سی وتوه: سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبونی 20 ساڵ و له‌دایكبونی چوار منداڵ، ئه‌و سوكایهتییهم بیرنهچوبوهوه كه شه‌وی بوكێنی پێم كرا، بۆیه هه‌ر كه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانمدا گه‌یشتینه برۆكسل له نه‌رویج، له مێرده‌كه‌م جیابومه‌وه، جومانه ده‌ڵێت: “جابونهوهكه تۆڵه بوو بۆ مێرده‌كه‌م و بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی كه بۆ ته‌نها یه‌كجاریش له پشتم نه‌بوون”.
ئێستا جومانه له‌گه‌ڵ چوار منداڵه‌كه‌یدا له شاری برۆكسل ده‌ژی و به‌نیاز نییه هه‌رگیز شوو بكاته‌وه، هه‌موو خه‌مێكی ئه‌و خانمه هێنانه‌دیی خهونهكهیهتی كه ئه‌ویش ئه‌و خوێندنه‌یه كه به‌هۆی هاوسه‌رگیرییه‌وه لێی بێبه‌ش كرا، ده‌شڵێت هه‌وڵی په‌روه‌رده‌كردنی كچ و كوڕه‌كانی ده‌دات به شێوازێك كه جیاواز بێت له‌وه‌ی خۆی په‌روه‌رده كراوه.
جومانه ده‌ڵێت: “ئێستا دڵخۆشم، چونكه توانیم كچه‌كه‌م بهێنمه ئێره و نه‌هێڵم ئه‌وه‌ی لێ دووباره نه‌بێته‌وه كه له من رویدا، من هه‌ر مێرده‌كه‌م ته‌ڵاق نه‌دا، به‌ڵكو ئه‌و كۆمهڵگهیهشم ته‌ڵاقدا كه هه‌رگیز بۆ من دادپه‌روه‌ر نه‌بوو “.
چه‌ند چیرۆكێكی دیكه‌ی په‌رده‌ی كچێنی
رۆزانا
رۆزانا دوای پێنج ساڵ له خۆشه‌ویستی، له ده‌ستگیرانه‌كه‌ی جیابوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: “زۆر متمانه‌م پێكرد و زۆریش خۆشم ویست، جارێكیان له ژوانێكدا پێكه‌وه بووین، زۆری لێكردم سێكس بكه‌ین و وتی وا بزانه ئێستا بوم به مێردت، به‌ڵام رازی نه‌بووم، دواجار له ژوانێكی دیكه‌دا رازی بووم و سێكسم له‌گه‌ڵ كرد”.
دوای شه‌ش مانگ له‌و سێكسه، ناكۆكییه‌كی توند له‌نێوان خانه‌واده‌ی رۆزانا و ده‌ستگیرانه‌كه‌ی سه‌ریهه‌ڵدا، كاره‌ساته‌كه گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو خۆشه‌ویسته له‌یه‌كتر جیاببنه‌وه.
رۆزانا له‌وباره‌یه‌وه به بی بی سی وتوه: “له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا سزای له‌ده‌ستدانی په‌رده‌ی كچێنی شتێكه مشتومڕی له‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵام بۆ خۆشبه‌ختیم، هاوڕێیه‌كم ئامۆژگاریی كردم و پێی وتم لای پزیشكێك په‌رده‌یه‌كی ده‌ستكردنی چینی دابنێمه‌وه، پزیشكه‌كه زۆر به نهێنی ئه‌و كاره‌ی ده‌كرد، بۆیه كاره‌كه‌ی بۆ منیش كرد و ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه بچوكه نه‌بوایه، ئێستا منیش له‌ریزی مردوان بووم”.
ئه‌مینه
ئه‌م كچه له خێزانێكی موحافزكار و هه‌ژار بوو، له به‌دبه‌ختیی خۆی جارێكیان له حه‌مامدا كه‌وتووه و تۆزێك خوێنی لێ هاتووه، به‌ڵام نه‌یزانیووه ئه‌م خوێنه چییه و دایكی لێ ئاگادار كردوه‌ته‌وه، ئه‌ویش خێرا بردویه‌تی بۆلای پزیشكێكی ژنان و دوای پشكنین پێی وتراوه كه ئه‌مینه په‌رده‌ی كچێنیی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مینه ده‌ڵێت: “ئه‌و رۆژه‌ی كه وای پێ وتم، دنیام لا تاریك بوو، نه‌مده‌زانی چی بكه‌م، خێرا هه‌رسێ پوره‌كه‌م هاتن و كۆبونه‌وه، كاتێكیان بۆ رێكخستم كه زۆر به نهێنی بچم په‌رده‌كه دابنێمه‌وه، چونكه ئه‌و جۆره نه‌شته‌رگه‌رییانه له وڵاته‌كه‌مدا قه‌ده‌غه‌ن، جگه‌له‌وه‌ش هه‌رچیم بكردایه كه‌س باوه‌ڕی نه‌ده‌كرد به‌هۆی كه‌وتنه‌وه وام لێهاتووه و تا مردن هه‌ر گومانیان لێم ده‌بوو”.
له زۆرێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی، پێش پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری پشكنین بۆ خانمان ده‌كرێت و تا دڵنیا بن له‌وه‌ی كچه‌كه‌یان پاكیزه‌یه و په‌رده‌كه‌ی لانهراوه، دوای دڵنیابونه‌وه‌ش به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمیی په‌رده‌ی كچێنیان پێ ده‌درێت كه سه‌لامه‌ته.
رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ له ئیندۆنسیا و هه‌ندێك وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی نیگه‌رانیی له‌جۆره پشكنینێكی دیكه‌ی ناو هه‌ندێك كۆمه‌ڵگه ده‌ربڕیووه و به پشكنینێكی ئازاربه‌خشی بۆ كچان له‌قه‌ڵمداوه.
پشكنینه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه ژنێكی به ته‌مه‌ن دوو په‌نجه‌ی ده‌كاته كۆئه‌ندامی زاوزێی كچه‌كه و دڵنیا ده‌بێته‌وه له‌وه‌ی په‌رده‌ی كچێنی كچه‌كه سه‌لامه‌ته، هاوكات به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوه‌كه كه له ساڵی 2014 ده‌ریكردوه، له وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، ئه‌م جۆره پشكنینه زۆر به‌ربڵاوه، بۆیه رێكخراوه‌كه ئه‌و كاره‌ی به جۆرێك له جۆره‌كانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان هه‌ژمار كردوه كه جیاكارییه‌كی نا مرۆڤانه‌یه به‌رامبه‌ر خانمان و هاوكات پێشێلكردنی یاساكانی مافه‌كانی مرۆڤیشه.
به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی كه رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ سه‌باره‌ت به پشكنینی په‌رده‌ی كچێنی له وڵاتانی جیهاندا كردویه‌تی، هندستان و ئه‌فغانستان و به‌نگلادیش و ئێران و میسر و ئوردن و لیبیا و مه‌غریب و باشوری ئه‌فریقا، له‌سه‌ره‌وه‌ی لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ن كه په‌نا بۆ پشكنینی په‌رده‌ی كچێنی ده‌به‌ن.
وه‌ك وه‌ڵامێكیش بۆ رێكخراوه‌كه، میسر و مه‌غریب رهتیانكروهتهوه له وڵاته‌كانیاندا ئه‌و پشكنینه بكرێت و رایانگه‌یاندوه كه ئه‌گه‌ر شتێكی واش هه‌بێت، خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كی نایاسایی و به نهێنی و دوور له چاوی ده‌سه‌ڵات ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.