شاندنێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لەشاری هەولێر بەشداری لە مەراسیمی رێزگرتن لە پێغەمبەری ئیسلام محمد دوورودی خوای لەسەر بێت دەکا .
رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی (١٠-١٢-٢٠١٥ ) شاندێکی بزووتنەوەکەمان بە سەرۆکایەتی هاوڕێ قهار محمد،ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەشداری کرد لە مەراسیمی رێزگرتن لە ساڵرۆژی کۆچی دوایی پێغەممبەری ئیسلام محمد دووردی خوای لەسەر بێت ، کەلەلایەن نوسینگەی هەولێری ئەنجومەنی باڵای شۆرشی ئیسلامی سازکرابوو . لەم مەراسیمە ئاینیەدا وێڕایی رێزگرتن لە پەیامبەری ئیسلام و جێبەجێ کردنی بەرنامەی جۆراو جۆر لەم بارەیەوە هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان دیدار و گفتوگۆیی لەبارەی رووداو و ئاڵۆگۆڕەکانی کوردستان و ناوچەکە و عێراق دەکەن و ئاڵوگۆڕی سیاسەت و بۆجوونەکانی خۆیان دەکەن .