ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵه‌كانى پێشوو به‌ربه‌سته ئابورییه‌كان و كاردانه‌وه‌یان له‌سه‌ر بژیوى ژیانى تاكه‌كان به گشتى و ئافره‌تان به تایبه‌تى ، له هه‌شتى مارسدا باس له نه‌هامه‌تیه‌كانى ماف یا ئابورییه سه‌رسه‌خته‌كه‌ى سه‌ر شانى ژنان بكه‌ین ، له رووى ئابورییه‌وه ئه‌و ولاَتانهى گرفتى ئابوریان هه‌یه زیاتر ئافره‌ته‌كانیان دوچارى توندوتیژى و بابه‌تى ئه‌خلاقى ده‌بنه‌وه ، كه باس له قه‌یرانه‌كان ده‌كرێت ئه‌وا پولێن ده‌كرێت له‌وانه گشتى( شێوازه‌كانى بازرگانى جیهانى ، نرخى كالاَكان ) نه‌ته‌وه‌یى (وه‌به‌رهێنان له كه‌رتى گشتى ، هاندانى كار) تاك یا كومه‌ڵگا (تواناى كۆمهلاَیهتى و ئابورى ، به‌كارهێنانى خواردهمهنى به شێوه‌ى ته‌ندروست) كه‌واته ئه‌توانێن بڵین له دونیادا قه‌یران خۆى له سىَ ئاستدا ده‌بینێته‌وه كه به‌داخه‌وه ههرسىَ حاڵه‌ته‌كه و بگره زیاتریش باڵى به‌سه‌ر ئێستاى كوردستاندا گرتوه له مه‌سه‌له‌ى بازرگانى و نرخ و وه‌به‌رهێنان و هه‌لى كار و توانا و خواردنى ناته‌ندروست، له ساڵه‌كانى 1997-1998 قه‌یرانى ئاسیوى سه‌ریهه‌ڵدا و بێگومان ئه‌وه‌ى باسى لێوه‌ده‌كرا و شوبهاندنى به حاڵه‌ته‌كانى هند و باشورى ئه‌فه‌ریقا و نه‌یجیریا و تایله‌ند بوو ، ئه‌م قه‌یرانه كاریگه‌رى نه‌رینى له‌سه‌ر به‌دره‌وشتى كرد و به پله‌ى بالاَ ئافره‌تان قوربانى سه‌ره‌كى بوون ، كه‌واته ئه‌توانین ناوى لىَ بنین وه‌به‌رهێنان به ژنان و كچانه‌وه !! ئه‌وه‌ى شایانى ئاماژه‌پێكردنه ریزگرتنه له مافه‌كانى ئافره‌تان له‌كاتى قه‌یرانه‌كان چونكه زۆرجار باس له‌وه ده‌كرێت كه ئافره‌تان زیاتر زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن له كاردانه‌وه ئابورییه‌كان . له جیهاندا گرفتى كه‌مى مووچه بهدىَ ده‌كرێت به‌راوورد به پیاوان به رێژه‌ى %22 هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكارى له‌ده‌ستدانى كاره‌كه‌یان بۆیه زۆرجار رێژه‌ى بێكارى له ئافره‌تان زۆر زیاتره وه‌ك له پیاوان ، نه‌ك هه‌ر كار به‌ڵكو له مه‌سه‌له‌ى خوێندن رێژه‌ى ئافره‌تان 66 به‌رامبه‌ر به پیاوان كه 100 ئه‌مانه له ولاَته نامیهكان زۆر بهبهرچاوروونى دیاره ، ته‌نانه‌ت له دابه‌شكردنى پله‌و پۆستیش ئافره‌تان زۆرجار پله‌ى كه‌متریان ده‌درێتى و ئه‌م حاڵه‌ته له كوردستانیش ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌یه كه رێژه‌ى پله‌و پۆستى ئافره‌تان به چاره‌كى پیاوان نییه له وه‌زاره‌ت و په‌رله‌مان و حكومه‌ت كه ئه‌مانه خۆى بۆ خۆى پیشیلكارییه له دابه‌شكردنى كار و پوست له رووى ئابورییه‌وه ، له ئه‌فریقا به هه‌ژارى كاركردن ناوى ده‌به‌ن به‌وه‌ى كه ئافره‌ته‌كان %22 له كۆى 27 ولاَتانى دونیا بیبه‌شن له پله‌كان ، كه‌واته ئێستاكه له كوردستان به هۆى ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌وه ئه‌توانین بڵین له‌به‌رده‌م مه‌ترسى بلاَوبونهوهى وه‌به‌رهێنانین به ئافره‌تانه‌وه ، ئه‌مه له كاتێكدا كه بێكارى به تایبه‌ت له لایه‌ن ئافره‌تان زیادى كردووه و هه‌روه‌ها مامه‌ڵه و نه‌بوونى گرنگى به بڕوانامه و زۆربوونى ئاواره و كوچبه‌ران و بارقورسى سه‌ر شانى ئافره‌تان له به‌خێوكردنى منداڵان و مه‌سه‌له‌ى جه‌نگ و سهرگهردانبوونى زۆر له خێزانه‌كان ، خۆى ئه‌و وه‌به‌رهێنانه له جیهاندا له رووى بارزرگانى كردن به جه‌سته و یا به‌كارهێنانیان له فرۆشتنى مادده بى یاساییه‌كان و یا گواستنه‌وه‌ى مادده‌ى هۆشبه‌ر و زۆرجار گریبه‌ستى بازرگانى به به‌كارهێنانى ئافره‌تانه‌وه ده‌كرێت ته‌نانه‌ت له كۆمپانیاكان به مه‌به‌ستى به بازاڕكردنیان بهكارهیندراون ، لێره‌دا مامهلهَكردنى ئافره‌تان له‌م روانگه پیسه‌ى ئابورییه‌وه گه‌وره‌ترین كه‌مكردنه‌وه‌ى ئافره‌تانه ، ئه‌مانه جگه له بلاَوبونهوهى نه‌خۆشى و مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانیان زۆر زیادده‌كات ئه‌گه‌ر پیشوتر ته‌نها بارى داراییان خراپ بوبیت ئیستاكه مه‌ترسى له‌سه‌ر ته‌ندروستیشیان په‌یداده‌بێت . له ئه‌نجامى كاره‌ساتى قه‌یران و كه‌رتى وه‌به‌رهینان به ئافره‌تانه‌وه دیاره ئه‌نجامه‌كه‌ى مردنى مناڵ و خراپبوونى كه‌رتى په‌روه‌رده و زۆربوونى نه‌خوێنه‌وار و گه‌ڕانه‌وه‌ى مرۆڤایه‌تى بۆ رابوردوو واته سهرنجامى قه‌یران گرفتى په‌روه‌رده‌وه فێركردنى لىَ ده‌بێـته‌وه وه‌ك ولاَتهكانى زمبابوى و تونغو و ئه‌سیوبیا و نیجیریا و موزنبیق تنزانیا و زامبیا . نه‌ك ته‌نها ئافره‌تانى هه‌ژار به‌ڵكو مه‌ترسى قه‌یران زۆر زیاتره له‌سه‌ر ئافره‌تانى خاوه‌ن كار و سه‌رمایه به‌نمونه له‌كاتى گرفتى ئابورى زۆر له كۆمپانیا و ده‌زگاكان دوچارى زه‌ره‌ر ده‌بن و به دڵنییاییه‌وه له بوارى كاركردن قه‌رزدارى هه‌یه جا چ له رێگه‌ى بانكى پا پشكى بێت ئاله‌م كاته‌دا ئافره‌تانى خاوه‌ن سه‌رمایه‌كان و كاره‌كان ناتوانن قه‌رزه‌كانیان دابین بكه‌ن وه‌ك هه‌موو پیاوانێكى ده‌ستى كار به‌مشێوه‌یه دوچارى قسه و نامتمانهیى ده‌بن وه‌ك چۆن له بازاڕه‌كان پله‌ى ئافره‌ت به نزمتر له پیاوان ده‌خه‌مڵینرێت . له كوردستاندا بارى ئابورى خێزان وا ده‌خوازیت ئافره‌ت و پیاوان شانبه‌شانى یه‌ك كاربكه‌ن ، هه‌ر به‌م پییه‌ش ژماره‌یه‌كى زۆرى ئافره‌تان كارده‌كه‌ن ، بهلاَم لێره‌دا گرفتیك دێته به‌رده‌م ئه‌م ره‌گه‌زه چونكه كاركردن له‌م ولاَته سنورداره‌و ته‌نها پیاوان سه‌ربه‌ستى ته‌واویان له هه‌ڵبژاردنى كاره‌كاندا هه‌یه ، ئه‌گه‌ر به ته‌نها یه‌ك لاپه‌ڕه له په‌رتوكى ئابورى ئافره‌تان هه‌ڵبده‌ینه‌وه‌و باس له‌یه‌ك بوار بكه‌ێن ، بۆ نمونه كاره‌كانى بازاڕ و كڕین و فرۆشتن نزیكه‌ى %95 پیاوانن له جیهاندا ئافره‌تان به رێژه‌ى نزیكه‌ى %70 كراونه‌ته قاڵبى هه‌ژارییه‌وه ، به‌و پییه‌ى له سه‌رژمێرى جیهانى بێكارى نزیكه‌ى 1.2بلیون كه‌س ئه‌م ره‌گه‌زه‌ن ، كه‌واته به نه‌بوونى ده‌رفه‌تى كار بۆ ئافره‌تان ده‌ستى كاركردن زۆر كه‌مده‌بێته‌وه و به‌مه‌ش كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر هیڵى گه‌شه‌ى ئابورى، هه‌موو ئه‌مانه مه‌ترسى زیاترى وه‌به‌رهێنان به ئافره‌تان زیاد ده‌كات پێویسته حكومه‌ت هه‌وڵى جدى بدات له تهشهنهنهسهندنى ئه‌م دیارده‌یه كه ئێستا به شێوازى ئهتكیت و جوانكاریش له كه‌رته تایبه‌ت و بازاڕه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت و جگه له شه‌قام و كولاَن و ژێرزهمینهكانى مامه‌ڵه‌ى جه‌سته‌یى و سوكایه‌تى كردن به ئافره‌تانه‌وه .