رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی Oxfam کە ناوەندەکەی لە بەریتانیایە لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک راگەیەندراوێکی بڵاو کردۆتەوەو ئاماژەی بەوەداوە کە لە ٩ی ئابی ٢٠١٨ەوە تا ئێستا بەهۆی هێرشی ئاسمانی، مین و هێرشی رێکەوتەوە ٣٣٥ منداڵ گیانیان لەدەست داوە.
لە راگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەری یەمەنی Oxfam، موحسین سدقی ئاماژەی بەوەداوە کە لەماوەی ساڵی رابردوودا بەنزیکەیی تێکڕا هەر رۆژەو منداڵێک گیانی لەدەست داوە.
لەبەشێکی راگەیەندروەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەڕەشە بۆسەر ژیانی کەسانی مەدەنی بەردەوامی هەیە بەهۆی رووداوەکانی توندوتیژی و نەخۆشی و برسێتیەوە و هاوکات جەخت کراوەتەوە کە پێویستە بەپەلە ئاگربەست رابگەیەندرێت تاکو چیتر خەڵکی زیاتر نهبنه قوربانی.