لاپەڕەی سەرەکی دۆسیەی تایبەت پەیوەستبن بە هەڵمەتی نیشتیمانی بۆ مافی خانەنشینان

پەیوەستبن بە هەڵمەتی نیشتیمانی بۆ مافی خانەنشینان

0 تێبینییەکان 37 بینینەکان

سایتی ئاستی

ژمارەیەك پارتی چەپ و كۆمۆنیست لەهەرێمی كوردستان، هەڵمەتێكی نیشتیمانی بۆ مافی خانەنشینان و رێزگرتن لە کار و قوربانیدانەکانیان رادەگەیەنن ،سەرەتای کار و چالاکیەکانی ئەم هەڵمەتە پێك دێت لە كۆكردنەوەی واژۆ و چالاكی نارازایەتی جەماوەری بە مەبەستی دروستكردنی فشار لەسەر حكومەتی هەرێم، لەپێناو جێبەجێكردنی دەقی یاداشتنامەكە و گەرانەوەی مافی خانەنشینان و کۆتایهێنان بە بێ رێزییەک کە پـییان دەکرێت .

ئەو هێز و لایەنە سیاسیە چەپانە پێکهاتوون لە لە، (حزبی شیوعی كوردستان وحزبی كۆمەنیستی كرێكاری كوردستان و حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان وبزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان)

ئەمەی خوارەوە دەقی یاداشتنامەكەیە:

بۆ بەرێزان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان

خانەنشینان ئەو كەسانەن تەمەنی لاوێتی خۆیان بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵگاكەیان بەخشی، كەچی ئەمرۆ بەهۆی سیاسەتی ئابوری حكومەت و پێنەدانی موچەكانیان لە كاتی خۆی و دابەزینی ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان وبیمە كۆمەڵایەتییەكان، رووبەرووی پەراوێزخستن و برسیەتی ونادڵنیایی كۆمەڵایەتی دەبنەوە،.لە كاتێكدا ئەوان لە هەمووكەس زیاتر پێویستیان بە خزمەتگوزاری تەندروستی و دڵنیایی كۆمەڵایەتی هەیە .

ئێمەی خانەنشینان و سەرجەم هاوڵاتیان لە هەڵمەتی نیشتمانی بۆ داكۆكیكردن لە مافی خانەنیشینان داواكارین:

1- دابەشكردنی مووچەی سەرجەم موچەخۆران،خانەنشینان بەتایبەت لەكاتی خۆی وهەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوتی ئیجباری وگەرانەوەی سەرجەم مووچە نەدراوەكان

2- بۆ پاراستنی شكۆیان، بەمیكانیزمێكی گونجاو و هاوچەرخ موچەكانیان پێ بدرێ نەك لەبەردەم بانكەكاندا بەسەرمای زستان و گەرمای هاوین چەند كاتژمێر بوەستێنرێن

3- زەمانەتكردنی سندوقی خانەنشیانی لە كەرتی تایبەت و گشتی بۆ بەرژەوەندی چین وتوێژەكان .

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە