رۆژی دووشەممە ٢٨ / ٨ / ٢٠٢٣ وەفدیکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کە پێکهاتبوو لە هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی و هاوڕێ قهار محمد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکان سەردانی بارەگای یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستانیان کرد و لەلایەن بەرێزان غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان و (فاخیر نانەکەلى و جەلال سمایل كارگێڕانى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK) پێشوازیکران .
رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كرد و، جەختیانكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی لایەنە کوردستانییەکان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی لایەنە سیاسییەکانیان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سهركهوتنى گەلی كوردستان وەسفكرد، لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا بۆ یەكدەنگی لایەنە کوردستانییەکان پێکهێنانى ئەنجوومەنێکى سیاسى بۆ هێزو لایەنە سیاسییەكانی باشوورى كوردستان و داڕشتنى کارنامەیەکى نیشتمانى بۆ دەربازکردنى باشوور لە گرفتەکان و یەك گوتاری گەلی كوردستان لەم قۆناخە هەستیارەدا بەگرنگ وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.