لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، لەبارەی ڕاگرتنی مۆڵەتی قوتابخانە ئەهلی و تایبەتەکان راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، لەبارەی ڕاگرتنی مۆڵەتی قوتابخانە ئەهلی و تایبەتەکان راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

0 تێبینییەکان 20 بینینەکان

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبڕیاڕێکی وزاریدا مۆڵەت پێدانی هەموو باخجەکانی منداڵان و قوتابخانەی بنەڕەتی و ئامادەییەکان و پەیمانگا ناحکومییەکان(ئەهلیەکانی ) ڕاگرت .

ئەم بڕیارەی  وەزارەتی پەروەردە كارێكی بەجێیەو بەناوی بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان دەستخۆشی دەكەین و پێمانوایە ئەم هەنگاوە سەرەتایەكی دروستە بۆ بەهێزكردنەوەی كەرتی حكومی پەروەردە و پێویستە وەزارەتی پەروەردە بەردەوام ئەم چەشنە رێكارانە ئەنجامدات لەپێناو بەهێزكردن و بەرەوپێشەوە بردنی كەرتی گشتی و کۆتایهێنان بەم جیاکاری و قۆرخکارییەی لەکەرتی تایبەت لە سلکی پەروەردە و فێرکردندا بەدیدەکرێت .

هەر لێرەشدا داواکارین نەک تەنها بەشێوەیەکی کاتی ڕابگیرێت، بەڵکو چاو بە مۆڵەتەکانی پێشووتر بخشێندرێتەوە و هەموو توانا مرۆییەکان بخرێتە خزمەتی کەرتی گشتی و دەستڕاگەیشتنی هەمووان بەبێ جیاوازی لە زانست و پێشکەوتنەکانی سەردەم . جیاکردنەوەی مناڵانی بەرپرسان و دەوڵەمەندەکان لە مناڵانی هەژار لەناوەندەکانی خوێندن، لەماوەی ڕابردوو یەکێک بوو لەو کارانەی کە جیاوازی چینایەتی لە کۆمەڵگا تۆختر کردەوە، کەرتی گستی بەفەرامۆشی سپێردرا و چەندین ئاسەواری دەروونی و کۆمەڵایەتی بەسەر مناڵان و فێرخوازانی کۆمەڵگا جێهێشت و لەساڵانی داهاتووش ئاسەوارە نێگەتیڤەکانی زیاتر دەردەکەوێت .

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان

٢٥\٧\٢٠١٩

هەولێر

0 FacebookTwitterPinterestEmail