لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن پرسەنامەیەک لە هاوڕێ مام خدرەوە

پرسەنامەیەک لە هاوڕێ مام خدرەوە

0 تێبینییەکان 16 بینینەکان

بەرێز کاک مستەفا 

کاک کانبی و کاک نەعمان 
خانەوادەی کۆچکردوو مەلا عزیز دیبەگەیی 

بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی گيان لەدەستدانی مەلا عزیز مستەفا مان پێگەیشت، ئەم هەواڵە لە ناخەوە هەموو لایەکمانى دڵتەنگ و خەمبار کرد، بەناوی خۆم وتێکڕايى هاوڕێیان لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی  كوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەى خانەوادە تێکۆشەر و نيشتمان پەروەر و دڵسۆزەکەتان و تەواوى خزمان و دۆستان  دەکەین و خۆمان بە هاوبەشى خەمتان دەزانین و ئومێد دەكەین ئەوە دواخەم و ناخۆشیتان بێت  دڵنەوایی و ئارامی سێبوری بۆ هەموو لایەک بگەڕێتەوە .
دڵسۆزتان :
مام خدر سکرتێری گشتی 
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان 

٢-١-٢٠٢٢

0 FacebookTwitterPinterestEmail