عه‌بدولڕه‌حمان كه دایكی ئاسوری بوو به‌منداڵی ناوی “بابوچكا” واته بچكۆلانه‌ی به‌سه‌ردا دابڕی، دواتر له‌هه‌ڕه‌تی هه‌رزه‌كاریدا ناوه‌كه‌ی بوو به”بابۆش خان”، خوشكه‌زاكانی پێیانده‌وت “خاڵه بابۆش خان”، دوای ئه‌وه‌ی بۆ خوێندن چووه ئه‌وروپاو پاشان گه‌ڕایه‌وه پێیانده‌وت كاك ره‌حمان، كاتێك دكتۆراكه‌شی وه‌رگرت، به”دكتۆر عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملو” ناوبانگی ده‌ركرد.
د.حه‌سه‌نی شه‌ته‌وی به‌مجۆره باس لهعهبدولڕهحمان قاسملوی خاڵی ده‌كات، ئه‌و باس له‌وه ده‌كات بابی قاسملو، واته “محه‌مه‌د قاسملو” كه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د عه‌لی شای قاجاره‌وه له‌قه‌بی “وسوق ده‌وله”ی پێبه‌خشراوه‌و له‌شاری ورمێ‌و هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان به‌ناوی وسوق ناسراوه، یه‌كێك له‌ژنه‌كانی “فاتمهخانم” ئاسوری بووه‌و پێش ئه‌وه‌ی شوو به‌محه‌مه‌د قاسملو بكات ناوی “نهنهجان” بوه، دوای ئه‌وه‌ی موسڵمان بوه ناوی فاتمه خانمی لێنراوه، ئه‌م ژنه كه بێكه‌س بووه‌و لهمسیۆنی كاسۆلیكه‌كان له‌شاری ورمێ ژیاوه، قه‌ده‌ری رۆژگار ده‌یكاته دایكی قاسملو.
دكتۆر حه‌سه‌نی شه‌ته‌وی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه “باوكی قاسملو 21 ژنی هێناوه، زهری خانم، خاوه‌ر خانم، ماڕال خانم، سه‌ید زینه، زارا خانم، سوره‌ییا خانم‌و…
به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و “باوكی قاسملو له‌ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا به‌نهێنی كچێكی 18 ساڵه‌ی به‌ناوی سوره‌یا كه خوشكه‌زای زهری خانم كۆنه ژنی بووه هێناوه، به‌ڵام پاش شه‌ش مانگان بهئامۆژگاریی ریشسپییانو له‌ژێر كاریگه‌ری فاتمه خانمدا ته‌ڵاقیداوه، ئه‌و كه نه‌وه‌ی مهمهدئاغای قاسملو بوه ده‌گێڕێته‌وه كه من پێموت: باباغا ده‌بوو له‌جیاتی خۆت ژن بۆ من بێنی، كه‌چی گوتی: رۆڵه ده‌مویست كچێكی شازده ساڵه لاقانم بۆ بشێلێ فاتم نه‌یهێشت”.
حه‌سه‌نی شه‌ته‌وی ده‌ڵێت “باپیره‌م كه بابی قاسملوه، زۆرجار له‌به‌رخۆیه‌وه ئه‌م گۆرانییه‌ی ده‌وت:
هه‌رچه‌ند ده‌كه‌م دڵ پیر نابێ
ده‌ستم له‌مه‌مكی گیر نابێ
ئه‌و زۆر سه‌یر ئۆگری ژنان بوو، هێندێ كتێب نووسیویانه 26 ژنی هێناوه، به‌ڵام دایكم ده‌یوت 21 ژنی هێناوه”.
ئه‌گه‌ر به‌دوور له‌ژیانی سیاسی، له‌ژیانی تایبه‌تی عه‌بدولڕه‌حمان بڕوانین، ئه‌و پیاوێكی تا بڵێی به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ناسیویانه جوانپهرستو عاشق بووه، ئه‌و كه له‌هه‌ڕه‌تی گه‌نجێتیدا له‌پراگ دڵی به‌كچێكی چیكیدا چوه‌و بوه به‌هاوسه‌ری به‌ناوی هێلینا “نه‌سرین”، هه‌میشه خۆش زه‌وق، قسهخۆشو به‌سه‌لیقه بوه، به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی شه‌ته‌وی، دكتۆر قاسملو زۆرجار له‌به‌رخۆیه‌وه گۆرانییه‌كه‌ی بابی ده‌وته‌وه.
شاعیری گه‌وره‌ی كورد “شێركۆ بێكه‌س” یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌یاداشته‌كانیدا “نووسین به‌ئاوی خۆڵه‌مێش”، قاسملو بەپیاوێکی جوانپه‌رست وەسف ده‌كات، ئه‌م شاعیره ده‌ڵێت “قاسملو حه‌یاتی بو، وه‌ختی سیاسه‌ت بۆ سیاسهتو گاڵته بۆ گاڵته، ژیانی تایبه‌تی بۆ تایبه‌تی، ئه‌و ساتانه‌ی دوور لهسیاسهتو حیزبایه‌تی ئه‌وم تیا بینیوه له‌پڕێكدا روی ئه‌كرده من‌و ئه‌یوت:
شان‌و مل‌و گه‌ردنی روتی بێگه‌رد
سنگی نهرمو مه‌مكی قوتی توند وه‌ك به‌رد
شیعره‌كه‌ی گۆران، ها كاك شێركۆ ئه‌ڵێی چی؟!
منیش ئه‌و شیعره‌ی خۆم بۆ ئه‌خوێنده‌وه:
مه‌دالیای كه‌مانێكی بچكۆلانهت
دابوو له‌سنگ كه هاتوچۆت به به‌رده‌می مندا ئه‌كرد
گوێم لێئه‌بوو
كه‌مان ئه‌كه‌وته لێدان‌و
ئه‌شمبینی
مه‌مكه‌كانت ورد ورد سه‌مایان بۆ ئه‌كرد
ئیتر ئه‌ویش یه‌ك له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌یوت: به‌هـ به‌هـ به‌هـ”.
سەرچاوە:ئاوێنە