لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ وەزارەتی پەروەردە: رێژەی نەخوێندەواری بۆ (15%) دابەزیوە

وەزارەتی پەروەردە: رێژەی نەخوێندەواری بۆ (15%) دابەزیوە

0 تێبینییەکان 16 بینینەکان

qutaby la polلەبەیاننامەیەكدا كە بەبۆنەی رۆژی جیهانی نەهێشتنی نەخوێندەوارییەوە بڵاویكردەوە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت كە “بەردەوامدەبن لەبنبڕكردن وكەمكردنەوەی رێژەی نەخوێندەواری لەهەرێمی كوردستان”. 

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانی نەهێشتنی نەخوێندەوارییەوە كەهاوكاتە لەگەڵ (8ی ئەیلولی) هەمو ساڵێك بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە. 

لەبەشێكی بەیاننامەكەدا هاتوە” وەزارەتی پەروەردە بەردەوامە لەهەڵمەتی نەهێشتنی نەخوێندەواری لەسەرجەم شار و شارۆچكە ولادێكانی كوردستان و رەخساندنی هەل ودەرفەتی فێربون بۆ تاكەكانی كۆمەڵگە وكەمكردنەوەی رێژەی نەخوێندەواری لەهەرێمی كوردستان”. 

هەروەها وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت كە “لەساڵی2000 تاكو 2015 لەو ماوەیەدا 10654 بنكەی نەهێشتنی نەخوێندەواری كردۆتەوە كە 391287 كەس رزگاربوە‌و لەنەخوێندەوارەوە بۆتە خوێندەوار، توانراوە رێژەی نەخوێندەواری لە (34%) بۆ (15%) دابەزێنێت”.

لەبەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا هاتوە” جگە لەپرۆسەی نەهێشتنی نەخوێندەواری وەزارەتی پەروەردە لەساڵی 2005 وە تائەمڕۆ بەردەوامە لەجێبەجێكردنی كردنەوەی قوتابخانە وخوێندنگەی (فێركردنی خێرا) لەهەرێمی كورستان وئەم پرۆژەیەش ئەو منداڵ و هەرزەكارانە دەگرێتەوە كە لەتەمەنی نێوان (9- 22) ساڵیدان ولەبەر هەر هۆیەك بێت دابڕاون لەخوێندن یا مافی خوێندنیان نەماوە لەقوتابخانە فەرمیەكان یا وازیان لەخوێندن هێناوە، دەتوانن لەو پرۆژەیەدا بخوێنن ودرێژە بەخوێندنی ئاسایی خۆیان بدەن”. 

بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی پەروەردە ” تا ئێستا زیاتر لە(90) قوتابخانە وخوێندنگەی فێركردنی خێرا كراوەتەوە و زیاتر لە(12000) قوتابی وخوێندكار لەخۆ دەگرێت، لەماوەی چەند ساڵی رابردودا زیاتر لە(60000) شەست هەزار قوتابی گەڕاوەتەوە بەرخوێندن”.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە