پیرۆزبێت ساڵی نوێی زاینی 2024 ..
به بۆنه‌ی هاتنی ساڵی تازه‌ی 2024، پێرۆزبایی گه‌رمی خۆم ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و ته‌واوی جیهان ده‌كه‌م هیوادارم ساڵی تازه ببێته ساڵی خێر‌و خۆشی بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی. له ساڵی نوێشدا خەڵکی کوردستان و عێراق لەناو ئەو هەموو قەیرانە و برسیەتی و دڵەراوکێیە دەربهێندرێت و کۆتایی بەم هەموو رۆژە رەشی و کارەساتە بێ کە ساڵانێکی زۆرە پێوەی دەناڵێنن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبیت هەموو هەوڵەکانی چڕتر بکاتەوە بۆئەوەی لە ساڵی نوێ‌دا کێشەی دواکەوتنی مووچە و لێبڕینی شایستە داراییەکانی فەرمانبەران نەمێنیت و چارەسەرێکی ریشەیی بۆ دۆخی مووچە خۆران بکرێت . چونکە ئیتر خەڵکی کرێکار و بەشمەینەتی کوردستان چیتر ناتوانێ بەم شێوەیە ژیان بەڕێبکات و رێژەی هەژاری لەئاستێکی مەترسیدار دایە.
ئومێدی ئێمە ئه‌وه‌یه كه خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان له ناوچه‌كه و هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان پێشڤه‌چوون به‌خۆیه‌وه ببینێت تا گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی یه‌كجاره‌كی كه ئه‌مه‌ش به یه‌كگرتوویی و یه‌كخستنی دید و بۆچوونه جیاكان و به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان بخه‌ینه پێش هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی تر ،بەتایبەت گۆڕانكاری و هه‌ڵومه‌رجی ناوچه‌كه هێنده خێران وا ده‌خوازێ كه به یه‌كگرتوویی رووبه‌رووی پێشهاته نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی و ناوخۆییه‌كان ببینه‌وه و سوود له‌و بارودۆخه وه‌ربگرین كه‌هه‌ر گۆرانكاریه‌ك له ناوچه‌كه رووبدات.
هەر لێرەشدا بە دەرفەتی دەزانین کە باشترکردنی ژیانی کرێکاران و جوتیاران و خەڵکی بەشمەینەتی کوردستان هێنانە کایەی قانون کارێکی پێشکەوتو ، چەسپاندنی عەدالەت و یەکسانی لە کۆمەڵگا وەک بۆ هەمیشە بەرنامە ئێمە بوە و لە ساڵی نوێش جەسورانەتر کاری بۆ دەکەین، دووبارە ساڵی نوێتان پیرۆز بێت
مام خدر
سكرتێری گشتی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
کۆتایی دیسێمبەری ٢٠٢٣
هەولێر